'لەدژی پێشلێکارییەکان لە زیندانی ئیگە دەبێت ڕێ و شوێنی پێوست بگیرێتە بەر'
کۆردیناسیۆنی چاودێری مانگرتن لە خواردن ڕاپۆرتێکی لە بارەی زیندانیانی مانگرتن لە خواردنی زیندانەکانی هەرێمی ئیگە بڵاوکردەوە.
کۆردیناسیۆنی چاودێری مانگرتن لە خواردن ڕاپۆرتێکی لە بارەی زیندانیانی مانگرتن لە خواردنی زیندانەکانی هەرێمی ئیگە بڵاوکردەوە.
کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە لقی ئیزمیری ئۆهەدە ئەنجامدرا و هاوسەرۆکی ئۆهەدەی لقی ئیزمیر شوکران ئۆزتورک قسەیکرد و سەرەنجی خستە سەر دۆخی زیندانیان لە زیندانەکانی تورکیا.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، مافی بنەڕەتییەکانی زیندانیانی مانگرتن لە خواردن پێشێل دەکرێن. وە ئەوەیان بیرخستەوە، کە زیندانیان لە زیندانی ئیگە، بۆ بە کۆتایهێنان بە گۆشەگیری و چارەسەرکردنی پرسی کورد. لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان و ماوەی سێ مانگە بەردەوامە.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە بە گوێرەیی ئەو زانیارانەی لە زیندانیانەوە وەرگیراوە، لە ڕویی بابەتی تەندروستیەوە مافی زیندانیان پێشێل دەکرێت و دۆخی زیندانەکان زۆر سەختە و زیندانەکان لە چالاکیە کۆمەڵایەتیەکان بێبەشکراون و گۆشەگیرکراون. وە سزای دیسپلین لەسەر زیندانیان جێبەجێ دەکرێت.
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا، داواکراوە کە لە دژی ئەم کەم و کوڕی و پێشلکردنانەی ماففی مرۆڤ ئەنجام دەردێن. ڕێوشوێنی گونجا و خێرا بگیرێتە بەر.