له بۆكان كوردێك ده‌ستگیركرا
هێزه‌كانی ئێران له شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوردێكیان ده‌ستگیركرد و بۆ شوێنی نادیاریان گواسته‌وه.
هێزه‌كانی ئێران له شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كوردێكیان ده‌ستگیركرد و بۆ شوێنی نادیاریان گواسته‌وه.
زانرا كه رۆژی شه‌ممه هێزه‌كانی ئێران له شاری بۆكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر شوێنی كاری كوردێك به ناوی حسێن ئه‌حمه‌دی له گوندی باخچه‌ی بوكان و له‌وێ ده‌ستگیرییان كرد.
سه‌رباری هه‌وڵه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی حسێن ئه‌حمه‌دی بۆ زانینی ئه‌وه‌یه كه بۆ كوێ براوه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بووه. تائێستا له باره‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردن و شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حسێن ئه‌حمه‌دی هیچ زانیارییه‌ك نه‌زانراوه.
هـ . ب