له‌ كه‌مپی مه‌خمور یادی شه‌هید بێریڤان زیلان به‌رز راگیرا

ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاژك بێریڤان زیلان، له‌ كه‌مپی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) به‌ مه‌راسیمێك یادی به‌رز راگیرا. له‌ مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌كه‌دا به‌ڵێنی درێژه‌دان به‌ رێبازی شه‌هیدان درا.

له‌ كه‌مپی په‌نابه‌رانی شه‌هید رۆسته‌م جودی (مه‌خمور) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پاژك بێریڤان زیلان كه‌ ١٧ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٢ كاتێك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی بوو له‌ هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر شه‌هیدبوو، له‌ كه‌مپی مه‌خمور یادی كرایه‌وه‌.

مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌كه‌ به‌ به‌شداری سه‌دان كه‌س له‌ دانیشتووانی كه‌مپه‌كه‌ له‌ ده‌زگای بنه‌مای شه‌هیدان سازكرا.

یادكردنه‌وه‌كه‌ به‌ خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌ گیانبه‌ختكردووانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی ده‌ستیپێكرد. دوای رێزلێگرتنه‌كه‌ ناسنامه‌ی شه‌هید خوێندرایه‌وه‌.

دواتر ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ئیشتار نوران سه‌زگین قسه‌ی كرد و له‌ سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا شه‌هیدانی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی به‌ بیرهێنایه‌وه‌ وتی، "هه‌ڤاڵ بێریڤان له‌ ته‌مه‌نێكی گه‌نجدا به‌شداری له‌ شۆڕشدا كرد. له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵكوژییه‌ك ئه‌نجامدرابوو. هه‌ڤاڵ بێریڤان له‌گه‌ڵ راستی دوژمن گه‌وره‌ببوو. كاتێك به‌شداری ریزه‌كانی گه‌ریلای كرد ناوی خۆی كرد به‌ بێریڤان زیلان، له‌پێناو گه‌له‌كه‌یدا به‌رده‌وام له‌ تێكۆشانداببوو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ بێریڤان چه‌ند جاریش بریندارببوو، به‌ڵێنیدابوو كه‌ خوێنی شه‌هیدان له‌سه‌ر زه‌وی نه‌هێڵته‌وه‌. به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ دڕنده‌یی دوژمن هه‌ڤاڵ بێریڤان زیلانی له‌ ئێمه‌ سه‌نده‌وه‌. ئێمه‌ قاره‌مانێتی هه‌ڤاڵ زیلان چه‌نده‌ باس بكه‌ین هێشتا كه‌مه‌. ئێمه‌ دوباره‌ هه‌ڤاڵ بێریڤان زیلان پێزانینه‌وه‌ به‌ بیرده‌هێنینه‌وه‌ و ئێمه‌ تاكۆتایی شوێنكه‌وتووی ئه‌وده‌بین".

یادكردنه‌وه‌كه‌ به‌ دروشمه‌كانی "شه‌هید نامرن" و "بژی سه‌رۆك ئاپۆ" كۆتایی هات.

هـ . ب