له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ١٩ كۆڵبه‌ر برینداربوون و كۆڵبه‌رێكیش كوژراوه‌

كۆڵبه‌ر نیوز له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی ئاماری هه‌فته‌یه‌كی دۆخی كۆڵبه‌رانی بڵاوكرده‌وه‌، به‌ پێی ئاماره‌كه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ١٩ كۆڵبه‌ر برینداربوون و كۆڵبه‌رێك كوژراوه‌.

به‌پێی ئاماری هه‌فته‌یه‌ك كه‌ كۆڵبه‌ر نیوز ئاماده‌ی كردووه‌ن ١٩ كۆڵبه‌ر له‌سه‌ر سنووری بانه‌ و نه‌وسودی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان برینداربوون، له‌وانه‌ دوو كۆڵبه‌ریان به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و ١٧ كۆڵبه‌ریش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه‌ برینداركراون.

هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا كه‌ كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی ره‌حیم محه‌مه‌دی ته‌مه‌نی ٣٧ ساڵ خه‌ڵكی بانه‌ له‌سه‌ر هه‌مان سنوور له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه‌ كوژراوه‌.

هـ . ب