له نزیك هه‌ولێر هه‌لیكۆپته‌رێك كه‌وته خواره‌وه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له گوندی قه‌ڵاته سۆران-ی سه‌ر به ناحیه‌یی گوێر له پارێزگای هه‌ولێر، هه‌لیكۆپته‌رێك كه‌وته خواره‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له گوندی قه‌ڵاته سۆران-ی سه‌ر به ناحیه‌یی گوێر له پارێزگای هه‌ولێر، هه‌لیكۆپته‌رێك كه‌وته خواره‌وه.
ئاژانسی ڕۆژنیوز له هه‌واڵێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، كاتژمێر نزیكه‌ی ١٤:٠٠ هه‌لیكۆپته‌رێك له گوندی قه‌ڵاته سۆرانی سه‌ر به ناحیه‌یی گوێر له پارێزگای هه‌ولێر كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
هاوكات له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه، تا ئێستا هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها هیچ زانیارییه‌كیش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه سه‌ر به چ وڵاتێكه، هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ی چی بووه و بۆ چ مه‌به‌ستێك له ئاسمانی ناوچه‌كه بووه، به‌رده‌ست نییه.
ژ.ن