له‌ قه‌ڵه‌می مه‌عسوم كۆركمازه‌وه‌ -٥-

دوژمن بۆ ئەوەی ئەو شکۆیەی کە لەدەستیدابوو، جارێکی دیکە بەدەستی بهێنێتەوە، کۆماندۆی چیایی هێنا و هێرشیان کردە سەر گەل. چیاکانمان، کۆماندۆی چییاییان پەرێشان دەکرد.

دوای ئەوەی گەیشتینە بارەگا سەربازیە شاراوەکە، بۆ هەڵسەنگاندنی چالاکیەکە کۆبونەوەیەکمان رێکخست و باسی سەرکەوتن و کەموکورتیمان  کرد. بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان پێویست بوو زیاتر کاروباری سەربازی و سیاسی بەهێز بکەین.

ئاشکرابوو کە چالاکیەکە ئەنجامی سیاسی لەگەڵ خۆی دەهێنێت. ئەندامانی یەکینەکەمان، لەم رووەوە هاوبیر بوون. بە بڕیاری ئامادەکردنی راپۆرتی هەڵسەنگاندن، ئەنجام، کۆبوونەوەکە کۆتایی هات. بۆ ئامادەکاری چالاکیەکی نوێ، کاروباری پشوودان، پەروەردە و کەشف دەستیپێکرد.

بەهۆی چالاکیەکە، هەڤاڵان لەنێو جۆش و خڕۆش، بوێری و داواکاریەکی گەورەدا بوون. هەڤاڵێکمان کە خەڵکی گوند بوو بە ناوی (ب) کە تایبەتمەندی هەیە، تازە بەشداری لە کاروباری سیاسیدا کردبووە. تایبەتمەدنی تێگەیشتن، بەرخۆدێری و وڵاتپارێزی گوندنشینانی ئێمەی بە باشی پیشان دەدا. بەشێوەیەکی چالاک بەشداری لە ئامادەکاری چالاکیەکەدا دەکرد. لە چالاکیەکەشدا لەو کەسانە بوو کە یەکەم کەس چووە نێو بارەگای دوژمن. بە قاڕەمانی شەڕی کرد و کشایەوە و بۆ ئەوەی سەختی نەبینین، هاوکاریەکی زۆری کرد. لەگەڵ ئەوەی بەتەمەنترین ئەندامی یەکینەکەمان بوو، لە هەموومان زیاتر لەسەر خۆ و چالاک بوو. بەر لە چالاکیەکە کە چاودێری بارەگای دوژمنمان دەکرد، من پێم وت، ' پێویستە سەرداگرتن چۆن بێت. وتی، ئەگەر نەچینە ناو بارەگاکە و چەکی نەهێنین، نابێت'. بەڵی گوندیەکەمان بەم شێوەیەیە بوو. گوندیەکانی دیکەش کە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد، بوێر و بە سەلیقە و بەهێز بوون. هێزی گوندیتی کوردستان بە رێبەرتی راست ، دەبووە گڕکانی شۆڕش. ئەمە ئاشکرا ببوو.

دوژمن دوای چالاکیەکە لە گەل دەپاڕایەوە

دوژمن دوای چالاکیەکە لە گەل دەپارایەوە و دەیگوت: ' حەیفە بۆ ئەم دەوڵەتەمان، گوناحە، وامەکەن، رێگە، ئاو و کارەباتان بۆ رادەکیشین، هەموومان لە یەک ئایینین."

کاتێک گوندنشینان ئەمەیان بە ئێمە وت، قسەی سیاسەتمەدارانی پێشوومان بەبیردەهاتەوە لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا. ئەو سوپا گوایە گەورەیەی تورک کە بە شان و باڵیدا هەڵیدەدا، ئەوەندە بچووک ببوو کە لە دۆخی سیاسەتمەداری قوڕبەسەردا بوو. گەل گاڵتەی بە سوپا دەکرد. دوای ئەوەی زلەکەی بەرکەوت، لە هەژاری و دۆخی ئێمە تێگەیشتن.'

دوژمن، بۆ ئەوەی شکۆمەندی لەدەستچووی خۆی وەربگرێتەوە، بە یارمەتی کۆماندۆی شاخ هێرشی کردە سەر خەڵک. ئەمجارە سەربازەکان دەستیان کرد بە گریان و گلەیی. وتیان خزمەتی سەربازییان خەریکە تەواو بووە، دەیانەوێت لە ژیاندا بمێننەوە. شاخەکانمان 'کۆماندۆکانی شاخ'یان هیلاک و شەکەت کرد. دوژمن کەتیبەی تایبەتی لە کۆماندۆ، جەندرمە، پۆلیس، کۆنترگەریلا بڵاوکردەوە و زۆربەی بنکەکانی پۆلیسی دوورخستەوە. ئەوانەی لە شوێنی خۆیان مابوونەوە ژمارەیان سێ هێندە زیاد کرد و هەر سەربازێک بۆ ماوەی سێ بۆ چوار کاتژمێر لە پاسەوانیدا بوو. سەرەڕای ئەمەش هەستیان بە سەلامەتی نەدەکرد و بەردەوام سڵاویان بۆ پارتیزانەکان دەنارد. یەکەکانی ئۆپەراسیۆنەکە هێزەکانیان بە لانی کەمەوە بە ٢٠ کۆپتەرەوە بۆ سەرجەم گوندەکانی ناوچەکان بڵاوکردەوە، بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا جارێکی دیکە لە ناوەندە دیاریکراوەکان گردبوونەوە و دەستیان بە ئۆپەراسیۆنە نهێنییەکە کرد. ئەوەندە قورس و قەرەباڵغ بوون کە مەحاڵ بوو هەست بە هاتنی ئەوان نەکەین. بەم شێوازە چەندین جار هەوڵیان دا کۆببنەوە و بڵاوببنەوە، بەڵام ئەنجامیان بەدەست نەهێنا. جگە لە ماندووبوون هیچ سوودێکی نەبوو. هەندێک لە فەرماندە سەربازییەکان زۆر باش ئەمەیان دەربڕی.

دانپێدانانەکانی فەرماندە داگیرکەرەکان
بۆ نموونە فەرماندەیەکی سوپا لەبەرچاوی خەڵکی گوندەکە دەیگوت؛ ئەگەر سوپایەک لە دژی ئێمە هەبوایە لە ماوەی ڕۆژێک یان چەند رۆژێک لەناودەبرا. بەڵام ئەم (پارتیزانانە) لەناکاو لێمان دەدەن و دەڕۆن. کاتێک دەمانەوێت بەدوایاندا بگەڕێین، ئەوان بە دوو کاتژمێر رێگاکە دەبڕن، کەچی ئێمە دە کاتژمێرمان پێدەچێت.

بەڵێ فەرماندەکە ڕاستی کردبوو. سەرنجی لەسەر لاوازی سیستەمی سەربازی بۆرژوازی بوو. هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رێكی تر كه‌ له‌م بارودۆخانه‌دا بێزار بووه‌، به‌ یارمه‌تی گۆچانێک به‌ زۆر رۆیشتووه‌ بۆ گونده‌كه‌ و گوتی "ئاپۆیی له‌ كوێن، با بێن گولەیەکم لێبدەن و له‌م ئازاره‌ رزگارم بكه‌ن". بەهۆی دەنگی کەوتنی گوێزەکان لە شەواندا دەترسان، چەندین داری گوێزیان بڕییەوە. زۆر ئاژەڵ بەهۆی ئەوەی وشەی نهێنییان نەدەگوت کوژران. داگیرکەرە فاشیستەکان کە دوژمنی هەموو بوونەوەرێکی زیندوون، شەوانە تەنانەت بۆ خشپەیەکی بچووکیش تا بەیانی تەقەیان لێدەکرد. متمانەیان بە خۆیان نەما و تەنانەت ئەو گوندنشینانەی کە پاسەوانییان دەکرد، لای ئەوان بێمتمانە بوون و دەیانگوت ئێوە میلیتانی ئاپۆیین و دەریان دەکردن.

هیوا هەبوو، بەڵام نیگەرانیش هەبوو

ترس وایکرد کە دوژمن زۆر هەڵە بکات، دیسپلین لە سوپادا زۆر لاواز بوو. بەپێی قسەی سەربازێک کە دەستگیرمان کردبوو، بۆ ئەوەی دیسپلینە شکاوەکە بنیات بنێنەوە، هەموو شەوێک لە بارەگاکان سەربازێک ئەشکەنجە دەدرا. بەمەبەستی چارەسەرکردنی بارودۆخە ترسناکەکەیان، سەرکردە فاشیستەکان لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمەوە لە ناوچەکە کۆبونەوە. بەڵام لەبەرئەوەی ئەو وەڵامەی پێیان دەدرا زۆر قورس بوو، هەستیان کرد کە ناتوانن هیچ قسەیەک بکەن. گەلەکەمان بە چالاکی لە شەمزینان، چەلێ، ئەلکێ و شڕنەخ وەڵامی کەنان ئەڤرەن، تورگوت ئۆزال، سەرۆکی فەرماندەیی گشتی و بەرپرسانی دیکەی فاشیستیان دایەوە.

دەسەڵاتە فاشیستەکان شکۆمەندی خۆیان لەدەستدا

دەسەڵاتدارانی فاشیست لەبری ئەوەی پێگەی خۆیان رزگار بکەن، زیاتر شکۆمەندی خۆیان لەدەستدا. ئەمەش بۆ ئەوان زۆر قورس بوو. بۆ ئەوەی شکۆمەندی بەدەست بهێنن، بڕیاریاندا چەکەبەسەر خەڵکدا دابەش بکەن. بەڵام خەڵک وەڵامێکی نەرێنییان دایەوە. وتیان ئەو چەکەى ئێمە پێیان دەدەین پاش چەند ڕۆژێک دەکەوێتە دەستى ئاپۆیەکان’ و گیریان خوارد. داگیرکەران دەستیان کرد بە دابەشکردنی چەک بەسەر خەڵکدا، هەروەها بەکارهێنانی فڕۆکە و کۆپتەریان کەمکردەوە. دوژمن هەموو یارییەکانی فریودانی ڕاگرت، لە سووتاندنی خانووەکان، کوشتن و ئەشکەنجەدان سوودیان نەبینی، مێشکی "سەربازی"یان و تەکنیکەکەیان سوودی نەبوو. پێدەچوو ئەفسەرە باڵاکان زانیاری تەکنیکی خۆیان لەبیر کردبێت و لەگەڵ خەڵکی گوندەکەمان ڕاوێژیان دەکرد بۆ پاراستنی بارەگاکانیان. فەرماندەیەکی داگیرکەران بە گوندنشینەکانی وت کە دەیانەوێت بە تەواوی دەوری بارەگاکە بە دیوار بگرن و لە گوندنشینەکەی پرسی، بیرۆکەت چییە؟'' ئەویش وتبوی، ' ئەگەر دیوار دروست بکەن، پاسەوانەکان لە دەرەوە دەمێننەوە و دەکرێنە ئامانج. ' نمونەی ئەم جۆرە شتانە زۆرن، بەڵام ئەم نمونەیە بەسە بۆ دۆخی ئەوان.

هەروەها کاتێک چەند گولەیەک بەر بارەگاکانیان دەکەوتن، کە خۆیان تێیدا ئارام و لەژێر ئاسایشدا دەبینی، ئارامیەکەیان تێکدەچوو و تاوەکو سەرلەبەیانی گولەی رۆناککەرەوەیان دەتەقاند. هەر کە گەل لاوازی و بێچارەیی دوژمنیان دەدیت، خۆیان لە درۆکانی ئەوان رزگار دەکرد. دوژمن لەم ئاستەدا چاوەڕێی نەدەکرد. هەوڵیاندەدا خۆیان بۆ هێرشی گەورەتر ئامادە بکەن.

(لە رۆژنووسی مەعسوم کۆرکماز (عەگید) دوای چالاکیەکەی ١٥ی تەباخەوە وەرگیراوە.)

ف.ق