له رووداوێكی هاتووچۆدا له دیلۆك ١٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتووچۆ له سه‌ر رێگه‌ی دیلۆك – نیزیپ ١٥ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا.
له ئه‌نجامی رووداوێكی هاتووچۆ له سه‌ر رێگه‌ی دیلۆك – نیزیپ ١٥ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌سه‌ر رێگه‌ی دیلۆك-نیزیپ پاسێك، ئۆتۆمبێلێكی ئاگركوژێنه‌وه، ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلێكی په‌خشی راسته‌خۆ پێكیاندا كێشا. به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان زانرا كه ١٥ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه. والی دیلۆك داود گول سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه لێدوانی‌دا و باسی له‌وه‌كرد كه ١٥ كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستداوه ٣ كه‌سیان پسپۆڕی اكرگوژاندنه‌وه‌ن، ٢ له‌وانیش كارمه‌ندی ته‌ندروست و دووانیشیان رۆژنامه‌وانن.
زانرا كه ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه كارمه‌ندی ئاژانسی هه‌واڵی ئیخلاس (ئیها) مه‌حمود عه‌بدولقادر ئه‌سه‌ن و ئومێد یه‌عقوب تانریئۆڤه‌رن. هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا كه له رووداوه‌كه‌دا ١٠ كه‌سیش برینداربوون و گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
هـ . ب