له شه‌ش مانگدا ٢٦ كۆڵبه‌ر كوژراون
له ماهی ٦ مانگی رابردوودا ٢٦ كۆڵبه‌ر كوژراون و ١٦٤ كۆڵبه‌ریش برینداربوون.
له ماهی ٦ مانگی رابردوودا ٢٦ كۆڵبه‌ر كوژراون و ١٦٤ كۆڵبه‌ریش برینداربوون.
كۆڵبه‌ر نیوز ئاماری ٦ مانگی دۆخی كۆڵبه‌رانی بڵاوكرده‌وه. به‌پێی ئاماره‌كه له ماوه‌ی ٦ مانگی رابردوودا له ناوچه سنووریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له پارێزگاكانی ورمێ، سنه و كرماشان به هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران و به هۆی رووداوی سروشتیه‌وه وه‌ك لافاو، سه‌رما هه‌روه‌ها كه‌وتنه‌خواره‌وه له به‌رزایی و ته‌قینه‌وه‌ی مین به گشتی ٢٦ كۆڵبه‌ر كوژراون. هه‌روه‌ها ١٦٤ كۆڵبه‌ریش برینداربوون.
له ئاماره‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه ٧٧%ی كوژران و برینداربووی كۆڵبه‌ران به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه بووه.
هـ . ب