له شڕنه‌خ تاڵان و بڕینه‌وه‌ی داره‌كان زۆر بووه
بڕینه‌وه‌ی دار و تاڵانكردنیان كه ماوه‌یه‌كی زۆره له دارستانه‌كانی شڕنه‌خ له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، زیاتر بووه.
بڕینه‌وه‌ی دار و تاڵانكردنیان كه ماوه‌یه‌كی زۆره له دارستانه‌كانی شڕنه‌خ له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ئه‌نجامده‌درێت، زیاتر بووه.
بڕینه‌وه‌ی داره‌كان له ژێر چاودێری ده‌وڵه‌تدا و به تایبه‌تیش له لایه‌ن جاشه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
له چیای جودی له هه‌رێمی به‌ستا و گوندی ناڤیان له‌سه‌ر رێگه‌ی سێرت هه‌موو رۆژێك سه‌دان دار ده‌بڕدرێنه‌وه.
داره‌كان له ده‌شتاییه‌كانی گوندی ناڤیان ده‌بڕدرێنه‌وه به تراكتۆر ده‌گوازرێنه‌وه بۆ قه‌راغی رێگه‌كه. دیمه‌نی ئه‌و دارانه‌ی له شاره‌كانی وه‌ك رحا و دیلۆك ده‌فرۆشرێن له ماوه‌ی رابردوودا تۆمار كراون.
ئه‌و دیمه‌نانه‌ی كه ئاستی تاڵانكردنی دارستانه‌كان ده‌خاته به‌رچاو، جگه له ئۆتۆمبێله‌كانی جاشه‌كان، له قه‌راغ جاده چه‌ندین تۆن داری بڕدراو ده‌بینرێن.
هـ . ب