له‌ سلێمانی به‌ درۆن هێرش ئه‌نجامدرا

له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی له‌ باشوری كوردستان به‌ درۆن ئۆتۆمبێلێك كرایه‌ ئامانج.

به‌ پێی هه‌واڵێكی رۆژنیوز هێرشه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگه‌ی پردی ناوچه‌ی شێخه‌ڵ ماران له‌ نزیك گوندی زه‌لانی شارباژێر ئه‌نجامدراوه‌.

له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌وه‌ كه‌ به‌ درۆن كراوه‌ زانیاری زیاتر رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

كاربه‌ده‌ستانیش هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه‌. پێشتریش له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌وڵه‌تی تورك به‌ درۆن هێرشی ئه‌نجامدابوو.

هـ . ب