سوپای عێراق هێرشی قورس ده‌كاته سه‌ر شه‌نگال
سوپای عێراق له چه‌ند لایه‌كه‌وه به تانك، تۆپ و چه‌كی قورس هێرشی كرده سه‌ر شه‌نگال. خه‌ڵكی شه‌نگال له ده‌وروبه‌ری ئه‌نجومه‌نی گه‌ل كۆده‌بنه‌وه و به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كان ده‌وستنه‌وه.
سوپای عێراق له چه‌ند لایه‌كه‌وه به تانك، تۆپ و چه‌كی قورس هێرشی كرده سه‌ر شه‌نگال. خه‌ڵكی شه‌نگال له ده‌وروبه‌ری ئه‌نجومه‌نی گه‌ل كۆده‌بنه‌وه و به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كان ده‌وستنه‌وه.
سوپای عێراق به سه‌ركێشی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی موسڵ كه ده‌وترێت له ژێر كاریگه‌ری ده‌وڵه‌تی تورك و پهدهكهدایه، له دوێنێوه هێرش ده‌كاته سه‌ر شه‌نگال.
هێزه چه‌كداره‌كانی حكومه‌تی كازمی كه له سنونێ و دوگرێ دوێنی هێرشیان كردبووه سه‌ر خاڵی پشكنینی ئاسایشی ئیچزدخان و یه‌به‌شه، ئه‌مڕۆ هێرشه‌كانیان قورس كرده‌وه.
سوپای عێراق به چه‌ندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، تانك، تۆپ و چه‌ك هێرش ده‌كاته سه‌ر شه‌نگال.
سوپای عێراق هێرش ده‌كاته سه‌ر ئاسایشی ئێزدخان و یه‌به‌شه/یه‌ژه‌شه. له دوگرێ به تانك خوێندنگه تۆپباران كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه له هه‌رێمه‌كه‌وه وه‌رگیراون، سوپای عێراق له‌لای گوندی تربكاوه كه سه‌ر به ره‌بیعه‌یه، هێزێكی گه‌وره‌ی به‌ره‌و سنونێوه ده‌بات و ده‌یه‌وێت له‌وێ بچێته ناو شه‌نگال.
له‌هه‌مان كات له‌لای حهردانیشهوه هێزێكی گه‌وره‌ی خستووه‌ته ناو جموجۆڵه‌وه.
له هه‌رێمی دوگرێش هێزێكی زۆری عێراق كۆكراوه‌ته‌وه. له‌و ناوچه‌یه سوپای عێراق، به رۆكێت هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی ئێزدخان. له‌وێ شه‌ڕێكی قورس له ئارادایه.
له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان به‌رخودانی هێزه‌كانی پاراستنی شه‌نگالیش به‌رده‌وامه.
له‌و نێوه‌نده‌دا به‌سه‌ر ته‌واوی شه‌نگاله‌وه هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی له‌م ساتانه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
له ناوه‌ندی شه‌نگال تا دوگرێ، سنونێ، خانه‌سۆر، مه‌دیبان و گه‌لێك ناوچه‌ی دیكه هه‌لیكۆپته‌ر به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه‌وه ده‌سوڕێنه‌وه.
خه‌ڵكی شه‌نگال كۆده‌بنه‌وه، به‌رامبه‌ر هێرشه‌كان ده‌وه‌ستنه‌وه
دانیشتووانی شه‌نگال به‌ده‌وری ئه‌نجومه‌نی گه‌ل له گوند و ناوچه‌كانی خۆیان كۆبوونه‌وه و له دژی هێرشه‌كانی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
هـ . ب