'له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م فیشه‌كی عه‌گید هه‌زاران عه‌گید به‌ئاگاهاتنه‌وه'
گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار وتیان، یه‌كه‌م فیشه‌كی فه‌رمانده عه‌گید هه‌زار عه‌گیدی به ئاگاهێناوه‌ته‌وه و روویان كردووه‌ته چیا ئازاده‌كان.
گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار وتیان، یه‌كه‌م فیشه‌كی فه‌رمانده عه‌گید هه‌زار عه‌گیدی به ئاگاهێناوه‌ته‌وه و روویان كردووه‌ته چیا ئازاده‌كان.
گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار تۆپراك دیرۆك باسی له‌وه‌كرد، كه گه‌لی كوردستان له پێناو ئازادی‌دا قوربانی زۆری داوه، هه‌ر بۆیه ئازادی مافی ئه‌وانه و وتی، "له كه‌سایه‌تی سۆلین، جه‌یلان و به هه‌زاران منداڵی كورد كه شه‌هیدكران ئێمه به رق و توڕه‌یی خۆمانه‌وه، هێزه‌كانی داگیركه‌ری تورك له خاكی كوردستان ده‌رده‌په‌ڕێنین".
گه‌ریلاكانی یه‌ژه‌ئاستار په‌یوه‌ست به قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ قسه‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF)كرد، كه وه‌ك گه‌لی كوردستان به چاوی جه‌ژنی ژیانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی لێی ده‌ڕوانن.
'به رۆحی ١٥ی ته‌باخ ئێمه سه‌ركه‌وتنی خۆمان گه‌وره ده‌كه‌ین'
د. هێژا رێناس ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ئه‌و فیشه‌كه‌ی له بۆتان ته‌قێنرا، گه‌وره‌ترین هاوار له دژی فاشیزم و به‌رده‌وامی به‌رخودانی زیندابوو و وتی، "بۆ گه‌ل و گه‌ریلاكانی كورد له رووی تاكتیك و ستراتیژه‌وه ئاستێكی نوێی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئافراند. ئه‌و كاته گه‌ل هیوای نه‌مابوو. به‌م هه‌ڵمه‌ته شۆڕشگێڕییه بوێرییه‌كی زۆر له‌لای گه‌لی بۆتان دروست بوو. ئه‌و بوێری و بڕوا به خۆبوونه ته‌نیا له بۆتان نه‌ما، له هه‌مان كاتدا به سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا بڵاوبووه‌وه.
د. هێژا رێناس ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه ئه‌و فیشه‌كه‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانده عه‌گیده‌وه ته‌قێنرا بووه هۆی ئه‌وه‌ی به هه‌زاران عه‌گید وشیار ببنه‌وه و روو بكه‌نه چیا ئازاده‌كان: "ئه‌و عه‌گیدانه‌ی ئه‌مڕۆ دوژمن شكست ده‌ده‌ن، رێبوار و شه‌ڕڤانی فه‌رمانده عه‌گیدن. به‌رخودان له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا رۆحی ١٥ی ته‌باخه. تا ئه‌و رۆحه به‌رده‌وام بێت، هیچ هێزێك ناتوانێت له به‌رده‌م ئێمه ببێته ئاسته‌نگ و رێگر. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به رۆحی ١٥ی ته‌باخ به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتنی خۆیان گه‌وره ده‌كه‌ین".
سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه
گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار رۆزا سه‌رحه‌دیش به بیریهێنایه‌وه كه قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ وره‌یه‌كی گه‌وره‌ی به گه‌ل به‌خش و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه بۆ گه‌لی كورد بووه رۆژیی سه‌ر له‌نوێ ژیانه‌وه.
رۆزا سه‌رحه‌د رایگه‌یاند، كه قهڵهمبازهكه تۆڵه‌ی چه‌ندان ساڵه‌ی كرده‌وه، هه‌وڵیدا شایه‌نی به‌رخودانی زیندانه‌كان بێت و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا: "ئه‌م رۆحه هێشتاش هه‌یه. راستی شه‌ڕ و به‌رخودانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا، سود له به‌رخودانی زیندانه‌كان و رۆحی فه‌رمانه عه‌گید وه‌رده‌گرێت. له‌سه‌ر ناوی شه‌ڕڤانانی یهژهئاستارهوه تا ئه‌و كاته‌ی ئاڵاكه‌ی هه‌ڤاڵ عه‌گید له‌سه‌ر چیا ئازاده‌كان ده‌شه‌كێنینه‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ین".
'ته‌نیا چالاكییه‌كی سه‌ربازی نه‌بوو'
گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار دۆغا بۆتانیش ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه یه‌كه‌م فیشه‌كی فه‌رمانده عه‌گید له هه‌مان كاتدا له پێناو گه‌لانی بنده‌ستدا ته‌قێنرا و وتی، " مێشكێكی كۆلۆنیالیتی هه‌بوو كه ده‌یوسیت كوردان و گه‌لی بنده‌ست له‌ناو ببات. ته‌نیا چالاكییه‌كی سه‌ربازی نه‌بوو، هه‌وه‌ها چالاكییه‌كی ئایدۆلۆژیش بوو. دوای ئه‌وه‌ی مه‌زڵوم دۆغان ئاگری ئازادی له كاوه وه‌رگرتووه و راده‌ستی فه‌رمانده عه‌گیدی كرد، ئه‌و ئاگره‌ی ئازادی گۆڕی بۆ مه‌شخه‌ڵێكی به‌رده‌وام به كڵپه و بڵێسه. ئه‌و مه‌شخه‌ڵه ناكوژێته‌وه و به‌رده‌وام دڵی فاشیزم ده‌سوتێنێت. په‌كه‌كه رۆژ له دوای رۆژ گه‌وره ده‌بێت. ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دایه رۆحی ئازادیه و ئه‌وه‌ی كه ئه‌و رۆحه‌ی خوڵقاند رێبه‌ر ئاپۆیه. وه‌ك جه‌نگاوه‌رانی رێبه‌ر ئاپۆ و شه‌ڕڤانانی فه‌رمانده عه‌گید ئێمه ئه‌م تێكۆشانه ده‌گه‌یه‌نینه سه‌ركه‌وتن".
'ئێمه له كوردستان ده‌ریانده‌په‌ڕێنین'
گه‌ریلای یه‌ژه‌ئاستار تۆپراك دیرۆكیش به بیریهێنایه‌وه كه به بوێری و ئه‌و هێزه‌ی له به‌رخودانی زیندان وه‌رگیرا قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ ده‌ستیپێكرا و وتی، "ئێمه قه‌رزاری ئه‌م گه‌له‌ین و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزه بده‌ینه‌وه به هه‌زاران شه‌هیدمان دا. چی ده‌بێت با ببێت بۆ ئازادكردنی گه‌ل ئێمه به هه‌موو هێزی خۆمانه‌وه له دژی فاشیزم شه‌ڕ ده‌كه‌ین و سه‌رده‌كه‌وین. ئازادی مافی گه‌له‌كه‌مانه. گه‌له‌كه‌مان قوربانی زۆری داوه. له كه‌سایه‌تی سۆلین و جهیلاندا و به هه‌زاران منداڵی كورد كه شه‌هیدكراون، ئێمه به رق و توڕه‌یی خۆمانه‌وه هێزه‌كانی داگیركه‌ری تورك له كوردستان ده‌رده‌په‌ڕێنین".
هـ . ب