لە مانگێدا١١٢ کەس بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا شەهید و بریندار بوون
دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر نوێنەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان ئامارێکی راگەیاند.
دەربارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر نوێنەرایەتی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان ئامارێکی راگەیاند.
نوێنەرایەتی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان لە شاری سلێمانی ئێوارەی ئەمرۆ لە مۆزەخانەی ئەمنە سورەکەی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماری مانگێکی هێرشەکانی دوڵەتی تورکیای داگیرکەری بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتی مەدنی شەهید و بریندار بوونە.
ئەڤین سوێدە نوێنەری باکور و ڕژهەڵاتی سوریا لە باشوری کوردستان ئامارەکانی ڕاگەیاند، هاوکات ژمارەیەک لە چالاکوانان و ڕۆشنبیرانی سلێمانیش بەشداری ئەو کۆنفراسە ڕۆژنامەوانیە ببون وەک پشتگیری ئیدارەی بۆ باکوری و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
لە کۆنفراسە ڕۆژنامەوانیەکەدا ئەڤین سوێدی ڕایگەیاند:" لە ١٩ی تەموز تاوەکو ١٩ی ئابی ٢٠٢٢ دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ١٤ جار هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەواین ئەنجامداوە، لە ئەنجامی ئەو هێرشانە بەگشتی ٣٠ کەس شەهید بوون کە لەو ژمارەیە ٨ کەسیان ژنن، ٨ کەسیان منداڵن، ٤ کەسیان لە هێزی ئاسایشی ناوخۆن. لەم چوارکەسەش ٣ کەسیان ژنن، (٦) کەسیان فەرمانداری پلە بەرزبوون کە پێشتر لە شەڕەکانی ڕووبەڕووبونەوە لەگەڵ داعش بەشداربوون، لەوانە شەهید ژیان تۆلهەڵدان و شەهید ڕۆژ خاپوور.
لە ئامارەکە ئەوەش هاتبوو:" ژمارەی بریندارانی فرۆکەی بێفرۆکەوانەکان ٢٥ کەسە.
دەربارەی ژمارەی تۆپەکان لەلایەن تورکیاوە ئاراستەی باکوری ڕۆهەڵاتی سوریا کراراوە ئەڤین سوێدە ئەوە خستەر ڕوو دەوڵەتی تورکیا ژمارەی ئەو تۆپانەی کە ئاراستەی کردوە بەرەو ڕۆژئاوای کوردستان زیاتر لە (٢٠٠) گولە تۆپ دەژمێردرێن، لەگەڵ ئەمەشدا هێرشی چەکی قورس ناو بەناو هەبووە بۆ نمونە هاوەن، زیاتر لە (٤٥)گوندیش تۆپبارانکراوهن. هێرشەکان ناوچەکانی هێرشی تۆپبارانی سنورەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەتایبەت لە هەرێمی (شەهبا، عەین عیسا، کۆبانی، زرکان، تەل تەمر، دربەسی، ترپە سپی، گرێ سپی گرتۆتەوە.
هاوکات خۆسەری ئاماژەی بە قوربانی هێرشی تۆبارانی تورکیاش کردبوو کە بەهۆی ئەو هێرشانە ٩ هاوڵاتی شەهید بووەن. لەم ژمارەیە ٢ منداڵن. هاوکات ٤٨ هاوڵاتی بریندار هەیە لەم ژمارەیەش ٩ منداڵ و ٤ ژن هەیە.
بەگشتی (٣٩) شەهید و (٧٣)بریندار لە مانگی ڕابردوو بەهۆی فرۆکەی بێ بفرۆکەوان و تۆپبارانەوە هەیە.
ف.ق