'لەمڕۆدا لە چیاکانی کوردستاندا بە هەزاران زیلان چەکیان هەڵگرتووە'

گەریلای هەپەژە ئایسەل وان ئاماژەی بەوەدا چالاکییە فیدایەکەی هەڤاڵ زیلان وەڵامدەرەوەی ئەوە قسەیەبوو کە دەیگوت "ژن ناتوانێت شەڕ و چالاکی بکات' و لە چیاکانی کوردستاندا ڕۆحی هەڤاڵ زیلان زیندووکراوەتەوە.

گەریلای هەپەژە

گەریلای هەپەژە ئایسەل وان بە بۆنەی ٢٨هەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی شەهید زیلان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

لە سەرەتای قسەکانیدا ئایسەل وان ئاماژەی بەوەدا بەلای تەڤگەری ژنەوە مانگی حوزەیران مانگێکی گرنگە و وتی: " مانگی حوزەیران مانگی شەهیدانە، لەبەرئەوەی مانگی حوزەیران لە ئاستی پێشەنگایەتی و دیرۆکی تەڤگەری ژنماندا گرنگە. بەتایبەت بۆ ڕێکخستنەکانی تەڤگەری ژنمان ئاوا ناسێنراوە. لەبەرئەوەی هەڤاڵ زیلان، سەما یوجە، گولان، زیلان پەپولە و چەندین هەڤاڵی ‌هێژای دیکەمان لەم مانگەدا شەهیدبوون. وەک ژنێکی تێکۆشەر ئەم مانگە بۆخۆم وەک مانگی هێز، باوەڕ و عەشق دەبینم، وەک ئەوەی ئەو هەڤاڵە شەهیدانەمان لە زۆر بەباشی لە ڕێبەر ئاپۆ تێگەشتن. کاتێک نامەکانی هەڤاڵ زیلان و هەڤاڵ سەما دەخوێنینەوە، زیاتر هەست بە گرنگی ئەو تێکۆشانی ئەوان دەکەین. ئەو هەڤاڵانە زۆر بە قوڵی لە هەڕەشەکانی سەر ژیانی ڕێبەر ئاپۆ تێگەشتن و لە دژی وەستانەوە و گیانی خۆیان فیداکرد. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت 'پێویستە میلیتانی ئاپۆی زۆر بەباشی لە هەڤاڵ زیلان تێبگات و لە خۆیدا ژیانی بکاتەوە' بۆیە دەڵێین هەڤاڵ زیلان ژیانێکی مردووی سەرلەنوێ بونیات نایەوە. هەڤاڵ زیلان خاوەنی کەسێتیەکەی بێ کەموکوڕی بوو، بۆیە ڕێبەر ئاپۆ چەندین قسەی لەبارەیەوە کردووە و دەڵێت 'هەڤاڵ زیلان مانیفێستۆ، خواداوەندن و فەرمانداری منە'. لە ئێستادا لە چیاکانی کوردستاندا چەندین زیلانان لەسەر ڕێگەی فیدایانەی شەهید زیلان لە تێکۆشاندان. هەروەها هەڤاڵ سەمایش لە ساڵی ١٩٩٨دا بە هەمان ئامانجەوە چالاکی فیدایانەی ئەنجامدا. بۆیە هەمیشە ڕۆحی فیدایانەی ئەم هەڤاڵانەمان یاددەکەینەوە و ژیانی دەکەین. دەمانەوێت لە ژیانماندا لە حەقیقەتی ئەو هاڤاڵانە تێبگەین و لە ڕۆحی تێکۆشانماندا ژیانیان بکەینەوە.

هەڤاڵ زیلان لە پێناو ڕێبەر ئاپۆدا ژیانی خۆی فیداکرد، بەڵام فیداکردنی ڕۆحی بەکەم زانی و دەڵێت 'خۆزگا جگە لە ڕۆح و گیانم شتێکی دیکەی گەورەتر هەبووایە لەو پێناوەدا فیدام کردبا.'

لە بەردەوامی قسەکانیدا گەریلا هەپەژە ئایسەل وان یادی شەهید زیلان پەپولەی کردەوە و وتی: "شەهید زیلان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بوو بە درێژەپێدەری تێکۆشانی فیدایانەی شەهید زیلان. ئەو لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٦دا لەو کاتەی شەهید دەبێت، دووژمن بەشێوەیەکی دڕندانە تەرمەکەیان شێواندبوو. هاوڕێییانی شەهید زیلان پەپولە دەڵێن بەڕاستی زیلان وەک پەپولەیەک بوو.

بۆیە لەوە تێدەگەین کاتێک دەبینین چەندین هەڤاڵ ناوی زیلان لە خۆیان دەنێن ئەمە چەندە گرنگە. هەر گەنج و ژنێک کاتێک خۆی پەرەوەردە دەکات، لەسەر بنەمای هێڵی تێکۆشانی زیلانان خۆیان پەرەوەردە دەکەن. لە ئێستادا هەڤاڵ زیلان بۆ ئێمە بووە بە ڕۆحێت، فکر و ئایدۆلۆژیا. بەهەمان ڕۆحی زیلانەوە لە ئێستادا هەڤاڵانمان لە هەموو جێگایەک تێکۆشان دەکەن و ڕۆحی زیلانان ژیانی بووەتەوە. ئەمە ئەرکی ئێمەیە و بەڵێن دەدەین ئەم ئەرکەمان بەجێگەیەنین. دوبارە بەڵێن دەدەینەوە لە تێکۆشان و ژیانماندا ڕۆحی زیلانان ژیانی بکەینەوە."