بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆمەڵێک گەریلایی هەپەگە و یەژا ستار، لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تی ڤی دا قسەیانکرد و هەڵسەنگاندیان بۆ پیلانگێڕی کرد.
'ڕێبەر ئاپۆ بە فکر و تێڕوانینی خۆی، پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە'
هەڵسەنگاندی گەریلاکان لە بەرنامەکەدا بەم شێوەیە: "پێش ٢٥ ساڵ ڕێبەر ئاپۆ بەمەبەستێکی ئاشتیانە لە سوریا دەرچوو. ڕیبە ئاپۆ دەیویست لە دەرگایی ئەو هێزانە بدات کە خۆیان بە پارێزەری ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ و گەلانی چەوساوە دەرەخەن. بەڵام ئەوان بەرژەوەندی خۆیان خستە پێش هەموو شێتکەوە. ئامانجی بنەڕەتی پیلانگێڕی بەردوامیکردنی شەڕ و ڕژاندی خوێنی گەلان بوو. لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا، پیلانگێڕی لە گەلی کورد و تورک پێکهێنرا. بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە فکر و تێڕونینەکانی، پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە. دەرگایی ئاشتی بەکراوەی هێشتەوە و ڕێگری لە مەرامی شەڕانگێزی ئەو هێزانە گرت".
'خۆ ئاواکردنی ژن بە ڕامانەکانی ڕیبەر ئاپۆ، پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە'
ئێستا لەسەر بنەمایی فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ شۆڕش پێکهاتووە و پێشەنگایەتی ئەم شۆڕشەیش ژنە. ڕاستە لە ئێستادا ڕێبەرمان لە گۆشەگیریدایە، بەڵام لە ڕوی ڕۆحێتەوە هەموو ساتێک لە دڵ و دەرونماندایە، سەرچاوەی ژیانمان ڕێبەرە. بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، هەرشتێک پێویست بکات ئەنجامی دەدین.
هێزە پلانگێڕەکان لە ئێستادا دیسان لەگەڵ داگیرکەی تورکدا، بە هەمان زهنیەت هێرش دەکەن سەر ژن، هێرش دەکەن سەر سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' دەیانەوێت سەرکووتی بکەن.
پەیوەستبوونی ئێمەی ژن بە ڕێبەرەوە، بە خۆ ئاواکردنمانەوە پەیوەستە. هەرچەند خۆبوونی خۆمان بەدەست بخەین، ئەوەندە زیاتر پیلانگێڕی بەتاڵ دەکەینەوە. لە هەموو گۆڕەپانێک چالاکی جۆربەجۆر بۆ ئازادی ڕێبەر ئەنجام دەدرێت و ژن پێشەنگایەتی دەکات. لە سایەیی فکری ئاپۆوە ژن خۆ ئاوا دەکات و خۆ بەرەوپێشەوەدەبات. ئەو هێزانەی لەم پێشەکەتنە تۆقیون، هێرشی سەر ژن دەکەن. بەو هێزانە دەڵیین، هەرچەندە ئەم هێرشانە زیاتربێت، ئەوەند پەیوەست بوونمان بە ڕێبەرەوە زیاتر دەبێت. ئێمە هەڵوێست و هاوڕێتیانەی، هاوڕێ سارا، زیلان، ڤیان و بێریتان، دەکەین بە بنەما و لەسەر ئەو بنەمایە تێکۆشان دەکەین".
ئەو ڕۆحێتەی کە ڕێبەر ئاپۆ خوڵقاندویەتی، لە ئەتۆم گەورەترە'
تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی ستەم و کۆیلایەتییە کە دەسەڵاتداری سیستەمی خۆی لەسەر بونیاد ناوە. لە دژی قڕکردنی کۆمەڵگایە، ژن و سروشتە. ڕێبەر بە تێکۆشانی خۆی تۆڵە کۆمڵگایی کوردی دەکاتەوە کە چەندین ساڵە لەژێر چەوساندنەوەی سیستەمدایە. ڕێبەر ئاپۆ هێزی خۆی لە مێژووی مرۆڤایەتیەوە وەردەگرێت. ڕێبەر ئاپۆ بە بیردۆزەکانی خاوەندارێتی کۆمەڵگای کرد، لەبەر ئەمەیە لە ئێستادا هەموو گۆمەڵگا بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەنگی هەڵبڕیوە و لەسەر پێیانە. بە بەرزبوونەوەی دەنگی گەل، پیلانگێڕی بەتاڵ دەبێتەوە. ئەمڕۆ هەموو کۆمەڵگا بوونی خۆی لە بوونی ڕیبەر ئاپۆدا دەبینێتەوە. ٢٥ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ بە هەڵوێستێکی پۆڵاینەوە لە بەرامبەر پیلانگێڕی تێدەکۆشێت. خوێندنەوەی کتێبەکانی جۆش و خرۆشێکی گەورەیی لە ناو کۆمەڵگادا دروستکردە. ئەم جۆشە خۆبەخۆ پیلانگێڕێ بەتاڵ دەکات".
'شایستەی بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەبین'
گەریلاکانی ئازادی کوردستان وەک هێزێکی فیداکاری ڕێبەر ئاپۆ، تێکۆشانیان لە بەرزترین ئاستدایە. لەم کاتەدا، دوژمن بە پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئاپۆ ناتوانێت گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی لە ناوبەرێ. ئێستا بە قۆناغێکی تری هێرشکردن دەیەێت بزوتنەوەی ئازادی و گەلی کورد لەناوبەرێت. لە بەرامبەر ئەمەدا گەریلا بە ڕۆحێتی گیانفیدایی ئاپۆیانەوە لە ناو هەوڵداندایە و تێدەکۆشێت. گەریلا بە بەرخۆدان و تێکۆشانی خۆی ئەم پیلانگێڕییە بەتاڵ دەکاتەوە. بەرخۆدانێکی فرەچەشن لە لایەن هەموو گەل و کۆمەڵگاوە ئەنجام دەدرێت. ڕۆڵی هەرە گەورەی ئەم تێکۆشانە گەریلا دەیگێڕێت. بەبێ گوێدانە سەختی وەرز و بەڕێکی و بەهێزییەوە هێرشی سەر داگیرکەران دەکات. گەریلا فیدایەتی خۆی لە شەهیدانی خۆی، ئایدۆلۆژیا و باوەڕداری خۆی وەردەگرێت.
'ئامانجان سەرکوتنە'
گۆشەگیری لەسەر ئاپۆ، گۆشەگیرییە لەسەر کۆمەڵگا و ژنیش. ڕێبەرئاپۆ بۆ ڕزگاری ژن خەباتێکی گەورەی ئەنجامدا. کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئێمە وەک ژن، وەک هێزەکانی یەژا ستار هەیە. بە هەزار فەرماندە، پێشەنگ و شەڕڤانیان دروستکرد. لە ڕووی باوەڕدارییەوە، هێز و مۆراڵەوە؟ تێکۆشمان لە چ ئاستێکدا بێت؟ لەم بابەتەدا ڕامانەکانی ڕێبەرمان لە دیکبوونێکی نوێ و ڕیگەیەکی نوێی بۆ ئاواکردین و لەسەر ئەم ڕیگەیەی تێدەکۆشین. دەمانەوێت بەو هێزەیی ڕیبەرمان پێی بەخشیوین پێلانگێڕی بەتاڵ بکەینەوە.
دوژمن بە هێز و تەکنیکی خۆیی بەرامبەرمان شەڕدەکات، ئێمە بەو هێز و ئیرادەییەی لە ڕێبەرمانەوە وەرمانگرتووە بەرخۆدان دەکەین و ئەم تەکنیکە بەتاڵ دەکەینەوە. یەژا ستار بە پێشەنگایەتی خۆی و چالاکی خۆی چارەنووسی زۆر شت دەگۆڕێت. ڕۆحی فیدایی و چالاکگەرایی یەژا ستار دەبێتە گورزێکی کاریگەر لە دژی پیلانگێڕی. هەموو کات بەدوای سەرکەوتنەوەین، سەرکەوتنمان پەیوەستە بە ئازادی ڕیبەر ئاپۆوە. ڕیبەر ئاپۆ لە ڕوی مەعنەوی و فکرییەوە ئازادە، ئێمەش تێکۆشانمان لە پێناو دەستهێنانی ئازادی جەستەی ڕیبەر ئاپۆیە".