لێقەوماوانی بومەلەرزە لە ئامەد بە زۆر لە خوێندگەیەک دەردەکرێن

لە ناوچەی رەزانی ئامەد لێقەوماوانی بومەلەرزە کە لە خوێندنگەی سەرەتایی یەحیا کەمال بایاتلی دەمانەوە، بە زۆرەملێ لەو خوێندگەیە دەرکران.

لە ناوچەی رەزانی ئامەد خوێندنگەی سەرەتایی یەحیا کەمال بایتالی کە لێقەوماوانی بومەلەرزەی تێدایە، چۆڵ دەکرێت.

بنەماڵەکان کە لە خوێندگەکە دەمێننەوە بە ئاژانسی مەزۆپۆتامیایان راگەیاند کە خوێدنگەکە بە زۆرەملێ چۆڵ دەکرێت و هیچ شوێنێکی دیکەیان بۆ دابین نەکراوە.

لێقەوماوانی بومەلەرە باسیان لەوەکرد کە بەوان راگەیەندراوە کە ئەگەر خوێندگەکە چۆڵ نەکەن بانگی پۆلیسیان بۆدەکەن، بنەماڵەکان داوای پاڵپشتی و هاوکاری دەکەن.

هـ . ب