لەشکرکێشی سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە
هاتن و لەشکرکێشی سوپای داگیرکەری تورک بۆ باشووری کوردستان بەردەوامە. داگیرکەران بە دەیان ئۆتۆمبێلی زریپۆشییان لە گوندی سەرگەلێیەوە ڕەوانەی ئامێدی کردووە.
هاتن و لەشکرکێشی سوپای داگیرکەری تورک بۆ باشووری کوردستان بەردەوامە. داگیرکەران بە دەیان ئۆتۆمبێلی زریپۆشییان لە گوندی سەرگەلێیەوە ڕەوانەی ئامێدی کردووە.
لەگەڵ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، لە هەرێمەکانی ژێر کۆنترۆڵی پەدەکەدا، دەوڵەتی تورک لەشکرکێشی و گواستنەوەیەکی گەورەی سەربازی ئەنجام دەدات.
بە گوێرەی زانیارییەکان، وەک لە دیمەنە بڵاوکراوەکاندا دەردەکەون دوێنێ ئێوارە بە دەیان ئۆتۆمبێلی زریپۆشی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لە گوندی سەرگەلێیەوە ڕەوانەی ئامێدی کراون.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژانە دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەدان سەرباز و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕەوانەی خاکی باشووری کوردستان و عێراق دەکات، بەڵام بەرپرسانی بەغداد و هەولێر بێدەنگیان هەڵبژاردووە و چاوی خۆیان لە ئاستی داگیرکردنی خاکدا داخستووە.