لەسەر سنوری کۆبانێ ئێشکگری بەردەوامە: دەبێت ڕۆژئاوا بپارێزین

لە ئێشکگری لە سنووری پیرسوس-کۆبانێدا پەیامی "خاوەندارێتی کردن لە ڕۆژئاوا" درا و گوترا "دەبێت هەلومەرج بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان دروست بکرێت".

ئێشکگری لەسەر سنووری کۆبانێ

چالاکیی ئێشکگری لە ناوچەی پیرسوسی رحا لەسەر سنووری کۆبانێ لە دژی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستی پێکردووە، لە ٦ هەمین ڕۆژییدا بەردەوامە. ئێشکگری بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)، پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) دەستی پێکرد. پەرلەمانتاری دەم پارتی رحا فەرید شەنیاشار، ڕێکخراوەکانی دەم پارتی و دەبەپەی رحا و ئامەد و ناوچەکانیان، ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی رحا و گەلێک کەس بەشداری ئێشکگرییەکە بوون.

 ئێشکگران سەرەڕای ساردی کەشوهەوا بەرە بەیانی لە گۆڕەپانی ئێشکگری کۆبوونەوە و بە وتنی گۆرانی کوردی دەستیان بە ئێشکگری کرد.

ئێشکگران کە بازنەیەکیان لە دەوری ئاگرە داگیرسێنراوەکان دروست کرد، ئێشکگری لە دژی هێرشەکانی کۆبانێیان لە ساڵی ٢٠١٤دا بیرهێنایەوە. چالاکوانان سەرنجیان خستەسەر بەرخۆدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. ئێشکگری بە بڵاوکردنەوەی یادکردنەوە و کڵام بەردەوام بوو. لە ئێشکگرییەکەدا ڕاگەیاندراوێک خوێنداریەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی "ڕۆژئاوا شەرەفمانە" دانرا، وێنەی ڕۆژنامەنووسانی شەهیدکراو جیهان بیلگین و نازم داشتان هەڵگیرا، هەروەها سەبارەت بە کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی پانکارت دانرا.

پەرلەمانتاری دەم پارتی جەلالەدین ئەرکمەن ئاماژەی بەوەدا کە شەڕێک هەیە کە لەم دواییانەدا لە جیهاندا سەریهەڵداوە و لە پێناو بەرژەوەندی ئیمپریالیستەکاندا بەردەوامە و وتی: "ئێستا ڕۆژهەڵاتی ناوین دەکەن بە گۆمی خوێن. هیچ سوودێکی بۆ ئەم هێزە ئیمپریالیستانە نییە. جگە لە لەناوبردن و ئینکاری، بۆ گەلان دۆخێکی تری ژیانی دیموکراتیک هەیە، کە ئێمە پێی دەڵێین ڕێگای ٣ هەمین. ئەگەر ئاشتی دروست بێت، دەبێت مەرجەکانی ئازادی بەڕێز ئۆجالان جێبەجێ بکرێن. ڕۆژئاوا دەستکەوتی ئێمەیە".

هاوسەرۆکی ناوچەی شاری نوێی ئامەد ڕەمەزان دەمیر، ئاماژەی بە ڕووخانی دەوڵەت-نەتەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین کرد و وتی: "ڕۆژئاوا کە لە ئەنجامی پارادایمی بەڕێز ئۆجالان بنیات نراوە، بە ئامانج دەگیرێت. دەبێت بیپارێزین".

پاشان هاوسەرۆکی دەبەپەی رحا مەحمود مەناس ئاماژەی بە ساڵیادی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی کرد و وتی: "هەرچەندە کات تێپەڕیووە، بەڵام تا ئێستا بکەرەکان سزا نەدراون. دەسەڵاتی سیاسی هەوڵی شاردنەوەی دەدات. ڕوونەکردنەوەی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی دوژمنایەتی بەرانبەر کوردان نیشان دەدات".

ڕاگەیاندراوەکە بە چەپڵە کۆتایی هات.