لەسەر سنوری رۆژهەڵات و باکور دوو تەرم دۆزرانەوە کە لە سەرمادا ڕەقبوونەتەوە
لە گوندێکی ناوچەی سەرای وان تەرمی ژنێک و پیاوێکی پەنابەر دۆزرانەوە کە لە سەرمادا ڕەقبوونەتەوە.
لە گوندێکی ناوچەی سەرای وان تەرمی ژنێک و پیاوێکی پەنابەر دۆزرانەوە کە لە سەرمادا ڕەقبوونەتەوە.
کۆچی پەنابەرانی ئەفغانستان لە کەشوهەوای ساردیشدا بەردەوامە. بەپێی دیمەنێکی ڤیدیۆیی کە گوندی ئامانیوردی سەر بە ناوچەی سەرای وان تەرمی ژن و پیاوێکی ئەفغانسی دۆزرانەوە. باسی ئەوە دەکرێت کە سەربازانی تورک تەرمەکانیان بردووتە سنوری رۆژهەڵاتەوە. تەرمەکان بۆ ئەودیوی سنور براون.
تەرمی ژنێکی دیکەش دۆزرابووەوە
لە ٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١یش لە ناوچەی قەلقەلی وان تەرمی ژنێکی ئەفغان کە لەسەرمادا ڕەقببوەوە دۆزرابوو. ئەو ژنە جلەکانی لە منداڵانی ئاڵاندبوو و منداڵەکانی لە ژیاندا مابوون. ژنەکە گیانی لەدەستدابوو و دوو منداڵەکەی لەلایەن گوندنشینانەوە رزگارکرابوون.
لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا لەسەر سنوری رۆژهەڵات و باکوری کوردستان ٨ کەس لە سەرمادا گیانیان لەدەستدابوو.
ف.ق