لەسەر سنووری کۆبانێ چالاکی بەردەوامە: عەبدوڵا ئۆجالان هیوای گەلانە
لە ئێشکگری لەسەر سنووری کۆبانێ دووپاتکرایەوە کە ڕێبەر ئاپۆ هیوای گەلانە و گوترا: "پێویستە هەمووان لە دەوری پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان یەکبگرن".
لە ئێشکگری لەسەر سنووری کۆبانێ دووپاتکرایەوە کە ڕێبەر ئاپۆ هیوای گەلانە و گوترا: "پێویستە هەمووان لە دەوری پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان یەکبگرن".
دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا (NSA) بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەاتی سوریا لەسەر سنووری پیرسوسی ڕحا و کۆبانێ ئێشکگری بە پێشەنگایەتی دەم پارتی و دەبەپە و تەژەئا ٩ ڕۆژە بەردەوامە.
پەرلەمانتاری دیلان کونت ئایهان ڕایگەیاند ئەم هێرشانە قبووڵ ناکەین، گەلی کورد هاوڵاتیبوونی یەکسانی دەوێت، دەخوازێت فشاری سەر زمان و کەلتوورەکەی کۆتایی بێت.
دیلان کونت تیشکی خستەسەر دوایین دیداری ڕێبەر ئاپۆ، گوتی: " بەڕێز ئۆجالان هیوای ئاشتییە بۆ گەلان. ئەوەی ساڵانێک لەمەوبەر وتی، ئێستاش هەمان شت دەڵێت. بەڕێز ئۆجالان دەڵێت؛ 'ئەگەر لە شوێنێکدا کێشەیەک هەبێت، پێویستە لەوێدا بەدوای چارەسەرێکدا بگەڕێیت.' با کەس نەڵێت 'چۆن دەستم بخەمە ژێر بەردەکەوە.' ئەمە بانگەوازی ئێمەیە بۆ هەموو ئۆپۆزسیۆن و ژنان و گەنجان. ئەمڕۆ ڕۆژی یەکگرتنە لە دەوری ئەم پەیامە. بەم تێڕوانینەی بەڕێز ئۆجالان بانگەواز لە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنی تورکیا و هەموو لایەک دەکەین لە دەوری ئەم پەیامە یەکبگرن".
پاشان جەماوەر چوونە سەردانی پیشەوەران و بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە ڕێپێوانی ٣ ی کانوونی دووەم و بڵاوکراوەیان دابەشکرد.