'لەو شوێنەی یەکێتیی گەلان بوونی هەبێت، لەوێ ستەم لەناودەچێت'

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی عەرەبەکانی شەنگال ئەبو سەقەر لەبارەی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە کاردانەوەی نیشاندا و وتیشی، "لە شوێنێک یەکێتیی گەلان بوونی هەبێت، لەوێ ستەم شکست دەهێنێت".

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی عەرەبەکانی شەنگال ئەبو سەقەر (سزەیر سەلاح) سەبارەت بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە تەنیا بە یەکگرتننی گەلان دەتوانرێت گۆتایی بە گۆشەگیری بهێندرێت.

ئەبوسەقەر ئاماژەی بەوەکرد کە گەلی عەرەب لە شەنگال هزر و رامانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بۆ خۆیان بە بنەما گرتووە و وتی: "سەرەتا گۆشەگیری دژوار لە سەر رێبەر ئۆجالان شەرمەزار دەکەین. دەبێت تەواوی گەلانی ئاشتیخواز یەکێتیی خۆیان ساز بکەن و لە دژی گۆشەگیری دەنگ هەڵبڕن. ئێمە وەک گەلی عەرەب، بە هۆی ئەو دۆخەوە دڵتەنگ و خەمبارین و دەمانەوێت بە زووترین کات دیدار لەگەڵ ریبەرایەتی ئەنجام بدرێت".

تورکیا سپۆنسەری فەرمی داعشە

سەقەر ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان بە فەلسەفەی ئۆجالان ژیانێکی هاوبەش و یەکسان بونیاد دەنێنن و وتی، "لە شەنگال وەک گەلی عەرەب و ئێزدی پێکەوە بە شێوەی خوشک و برایانە دەژین. ئەوە لە سایەی فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر بوو. لەپێناو ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا دەبێت بەردەوام لە چالاکیدابین. زیاتر لە چالاکیش دەبێت ئێمە سەردانی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بکەین بۆ ئەوەی بتوانن گوشار بخەنە سەر دەوڵەتی تورکی داگیرکەر. دەبێت ئێمە بە تێکۆشانی خۆمان رێبەر ئۆجالان لە ناو چوار دیوار بهێنینە دەرەوە".

سەقەر لە درێژەدا وتی، هەموومان دەزانین کە دەوڵەتی تورک بۆ چەتەکان وەک پەناگە وایە. ئەو چەتانەی لە هۆل و باب هەڵدێن راستەوخۆ دەچنە تورکیاوە. دەوڵەتی تورک ئەو چەتانە پەروەردە دەکات و دووبارە دەیاننێرێتەوە بۆ ئەو ناوچانەی گەل ئاسایشی خۆی چەسپاندووە و هێرشیان دەکەنە سەر. دەوڵەتی تورک و چەتەکانی نایانەوێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئارامی و ئاشتی بێتە ئاراوە. هەموو جیهانیش ئەوە دەبینن. تورکیا سپۆنسەری فەرمی داعشە".

لەو شوێنەی یەکێتیی گەلان هەبێت لەوێ ستەم لەناودەچێت

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی عەرەبەکانی شەنگال ئەبو سەقەر لە کۆتاییدا وتی، "پێویستە ئێستا زیاتر گەلی عەرەب و گەلی ئێزدی دەتس بخەنە دەستی یەکترەوە. لەو شوێنەی یەکێتیی گەلان هەبێت لەوێ ستەم لەناو دەچێت. ئێمە داوا لە دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەین و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین لە کۆتایی بەم ستەمە بهێنن".

هـ . ب