لەئێران سزای زیندان بە سەر چالاکوانانی کورددا سەپێنرا
دادگای لێپرسینەوەی سنە بە تۆمەتی "بانگەشە لە دژی رژێمی ئێران، هاوکاری حزبە بەرهەڵستکارەکان و دروستکردنی رێکخراوی نایاسایی"، سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەر ٥ چالاکوانی کورددا سەپاند.
دادگای لێپرسینەوەی سنە بە تۆمەتی "بانگەشە لە دژی رژێمی ئێران، هاوکاری حزبە بەرهەڵستکارەکان و دروستکردنی رێکخراوی نایاسایی"، سزای ٥ مانگ زیندانی بەسەر ٥ چالاکوانی کورددا سەپاند.
بەپێی هەواڵیکی کۆڵبەر نیوز پێنج چالاکوانی کورد بە ناوەکانی فەردین رەحیمی، عەلی وەیسی، مەهدی سەیفی، سیروان عەبدوڵاهی و مەرزیە موراد وەیسی کە ئەندامی کەمپینی "ژیانی کوردستان"ن و خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانن، رۆژی ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢ لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکران. دوا چەند رۆژ بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
بەپێی هەمان سەرچاوە رۆژی ٢٩ی ئایار هەر پێنج چالاکوانەکە لەلایەن دادگای شۆڕشەوە لە سنە بە تۆمەتی "بانگەشە لە دژی رژێمی ئێران، هاوکاریکردنی حزبە بەرهەڵستکارەکان و دروستکردنی رێکخراوی نایاسایی" هەر یەک لەوان سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.
لە ئەنجامی تانە و داوای تێهەڵچوونەوەدا دادگایی لێپرسینەوەی سنە سزای هەر چالاکوانێکی بە پێنج مانگ زیندان دیاریکردووە.
هـ . ب