لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی دا‌غ و ئه‌ر پێكهێندرا
لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی مەزڵوم دا‌غ و عەبدولڕەحمان ئەر، كه ماوه‌ی ٦٢ڕۆژە له زیندانی په‌ده‌كه، مانیان لە خواردن گرتووە، پێكهێندرا.
لیژنه‌یه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی مەزڵوم دا‌غ و عەبدولڕەحمان ئەر، كه ماوه‌ی ٦٢ڕۆژە له زیندانی په‌ده‌كه، مانیان لە خواردن گرتووە، پێكهێندرا.
مەزڵوم دا‌غ و عەبدولڕەحمان ئەر، كه له‌لایه‌ن په‌ده‌كه‌وه ده‌ستگیر كراون، له ڕۆژی ١٨ی ئایاره‌وه له پێناو جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان له‌وانه‌ش، ڕاگرتنی پشكنینی هه‌ڕه‌مه‌كی، توندوتیژی جه‌سته‌یی، سووكایه‌تیكردن و سه‌پاندنی یه‌كپۆشی زیندان، مانیان له خواردن گرتووه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ڕۆژنیوز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی زیندانه‌كان ڕایانگه‌یاندووه، لیژنه‌یه‌ك له لایه‌ن وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی دا‌غ و ئه‌ر پێكهێندراوه.
جێی باسه ڕۆژی ۱۷ـی تەمووزی ۲۰۱۹، عوسمان کۆسە، بەرپرسێکی گەورەی هەواڵگریی میتی تورک، لە هەولێر کوژرا، دوای ئه‌وه‌ش پەدەکە دوو وڵاتپارێزی باکووری کوردستانی بە ناوەکانی مەزڵوم دا‌غ و عەبدولڕەحمان ئەر لە شاری هەولێر دەستگیر کرد و سزای لەسێدارەدانی بەسەریاندا سەپاند.
ژ.ن