لیژنەیەکی ئەمنی عێراقی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی خانسۆر دەکات

سەرۆکی مەجلیسی خانسۆر حاجی کالۆ ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی قەزای شەنگال لەم کاتەدا هەوڵە بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی ئاوارەکانی شەنگال بۆ زێدی خۆیان.

ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ‌فڕۆکەوانی داگیرکەری تورک لە شارۆچکەی خانسۆر لە قەزای شەنگال ماڵێکی بۆردوومان کرد.

پاش بۆردوومانەکە، لیژنەیەکی ئەمنی عێراقی پێکهاتوو لە «پۆلیس، ئاسایشی نیشتیمانی، سوپای عێراق»، سەردانی شوێنی هێرشەکەیان کرد.

سەرۆکی مەجلیسی شارۆچکەکە، حاجی کالۆ، گوتی: «ئامانج لەم هێرشانە ڕێگریکردنە لە گەڕانەوەی گەلی شەنگال»، داوای لە جڤاکی ئێزیدی کرد بە گەڕانەوە بۆ شەنگال وەڵامی ئەم هێرشانە بدەنەوە.

هەر لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ خودێدا چوکێ، گوتی: «ئەم هێرشانە کاتێک ڕوودەدەن ئاوارەکان دەگەڕێنەوە بۆ شەنگال»، دووپاتی کردەوە «ئامانج لەم هێرشانە تێکدانی ئارامی ناوچەکەیە، سەرەڕای ئەوەش، گەلەکەمان دەگەڕێنەوە بۆ شەنگال».

ف.ق