لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢١دا، کاتژمێر ٠٩:٠٠ یاسین بوڵوت (سەرحەد شوکری) ئەندامی کۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەکەکە لە شاری سلێمانی بە دەستڕێژی ئەندامانی میتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک شەهید بوو.
٨٥ رۆژە یاسین بوڵوت (سەرحەد شوکری) ئەندامی کۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەکەکە لە شاری سلێمانی شەهیدکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بکوژانی دەستگیر نەکراون و بەڵگەکان لەبارەی رووداوەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا نەکراون.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١، کۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان بۆ دەیەمجار، لە شوێنی شەهیدکرنی هەڤاڵ شوکری کۆبوونەوە و لە بەیان نامەیەکدا ئەوەیان خستەڕوو، کە ٨٥ ڕۆژ بەسەر شەهیدكردنیدا تێدەپەڕێنت، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتدارانی هەرێم و دەزگا ئەمنییەكانەوە هیچ ڕوونكردنەوە و لێدوانێك بۆ ڕایگشتی ئاشكرانەكراوە و بێ هەڵوێستی دەسەڵات و چەواشەكردنی بەڵگەكان لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە شەرمەزار دەكەین.
کۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەکەکە لە باشوری کوردستان داوای لە دەزگا بەرپرسان و دەزگا ئەمنییەكانی باشوری كوردستان كرد، با بەڵگەكان بۆ ڕایگشتی ئاشكرا بكەن و نەبن بە هاوبەشی تاوانی خیانەتكاران و خۆفرۆشانی ئەم نیشتەمانە، بێدەنگی و چەواشەكاری هاوكاری و نۆكەرایەتییە بۆ دوژمنان.
ف.ق