ماک بە چالاکییەک محاویلەیەکی کارەبای داگیرکەرانی تەقاندەوە

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) ڕایانگەیاند، لە ناوچەی سور_ی ئامەد بە چالاکییەکی سابۆتاژ محاویلەیەکیان تەقاندووەتەوە کە کارەبای تیمێکی تایبەتی داگیرکەرانی دابین دەکرد.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان پەیوەست بە چالاکییەکەیان ڕاگەیاندراوێکی بڵاکردەوە و ڕایگەیاند: "لە ٢٧ی حوزەیراندا لە کاتژمێر ٢٣:٠٠دا لە هەرێمی رجلکی ناوچەی سوری ئامەد محاویلەیەکی سەر بە دەداشیان تەقاندەوە کە کارەبای بەڕێوەبەرایەتی تیمی تایبەتی دابین دەکرد."

ماک لە ڕاگەیاندراوەکەیدا سەرنج دەخاتەسەر بابەتەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەم دواییەی باکووری کوردستان کە دەداش هۆکارەکەی بوو، هەروەها گوشار و هێرشەداگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و  گۆشەگیری ئیمراڵی بەبیردەهێنێتەوە و رایدەگەیەنێت: " وەک ڕۆڵەی ئەو هەزاران کەسەی لە گەلی زیلان و ئامەد کە بەرخۆدانیان کرد و شەهیدبوون. تۆڵەی هەموو مندڵان و مرۆڤی کورد دەکەینەوە کە کۆمەڵکوژکران."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ماک بانگەوازی لە گەنجانی وڵاتپارێزی گەلی کوردستان دەکات و داوای سەفەربەری کرد لە تێکۆشان دژ بە داگیرکاری.