ژمارەی ئەو زیندانیانەی دەستیان بە مانگرتن کردووە، بۆ ٣٠ کەس بەرزبووەوە

ژمارەی ئەو زیندانیە سیاسیانەی کە لە زیندانی ژمارە یەکی روحا لە بەرانبەر فشار و پێشێلکاریەکان و ئەشکەنجە، دەستیان بە مانگرتن کردووە، بۆ ٣٠ کەس بەرز بووەوە.

١١ زیندای دیکە بەشداریان لە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد کە لە زیندانی ژمارە یەکی روحا لە بەرانبەر فشار و پێشێلکاریەکان و ئەشکەنجە  دەستیپێکردووە. زیندانیان لە رێگەی تەەلفۆنەوە لەگەڵ خانەوادەکانیان قسەیان کرد کە لە ٢٢ی مانگەوە ١١ کەسی دیکە دەستیان بە مانگرتن کردووە.

مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکاندا، ٨ی ئاب لەلایەن ١٠ زیندانیەوە دەستیپێکرد. ٩ی ئاب، ٩ زیندانی دیکە دەستیان پێکردبوو. لەگەڵ ئەم ١١ کەسە، ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە دەستیان بە مانگرتن کردووە، بۆ ٣٠ کەس بەرزبووەوە.

ف.ق