ماوەی ٤ ڕۆژە ١٠ زیندانی لە زیندانی ڕحا مانیان لە خواردن گرتووە

١٠ زیندانی لە زیندانی ژمارە ١ی جۆری تیی ڕحا ماوەی ٤ ڕۆژە لە دژی ئەشکەنجە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە و ڕایانگەیاند، هەتا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان.

زیندانیانی زیندانی ژمارە ١ی جۆری تیی ڕحا لە دژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کرد دەستیان بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کردووە. ئەو بەندکراوانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان دا هەبووە ڕایانگەیاندووە، ١٠ زیندانی لە ٨ی ئابەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

 ڕاشیانگەیاندووە، هەتا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان و ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، هۆکاری مانگرتن لەخواردنیان بۆ هەڵسوکەت و نزیکایەتییەکانی داواکاری گشتی و بەڕێوەبەری زیندانەکان و پێشێلکردنی مافەکانیان دەگەڕێتەوە.

کرداری ئەشکەنجەدان

زیندانییەکان ڕایانگەیاند، گوشارەکان بوون بە ئەشکەنجە و و پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤیان بەمشێوەیە خاڵبەندنی کردووە:

" * بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیەکانمان و چارەسەرکردنی ددانەکانمان نامانگوێزنەوە بۆ نەخۆشانە،

* بە شێوەیەکی میزاجی ماوەی زیندانی بۆ ٦ مانگ درێژ کراونەتەوە،

*  لە جەژنەکانی ڕەمەزان و قوربان دا، سەرەڕای چاوپێکەوتنی کراوە، مافی پەیوەندیی تەلەفونیی گونجاویان پێ نەداون،

*  رێگریکردن لە نامەی ناوخۆیی،

* گۆڕانکاری نەکردن لە ژوورەکاندا،

*  ئیدارە دەست بەسەر مۆڵەت و کاروباری فرۆشگەیی دا دەگرێت، کە پێشتر هەبوون و بەوەش ناچار دەکرێن دووبارە سەرلەنوێ مۆڵەتی تازە وەربگرنەوە و ئەوەش تەنها بۆ ئازاردارنی زیندانیان ئەنجام دەدەن،

*  ناچار دەکرێین کەلوپەل و خواردنەوەی گەرم لەو کەسانە وەرنەگرین، کە سەردانمان دەکەن و بەپێی وەرزەکانیش ڕیگا نادەن (ئاو، ساردی، شەربەتی میوە لە بەفرگردا هەڵبگرین)".

ناوی زیندانییە مانگرتووەکان:

ناوی ئەو زیندانیانەی کە مانیان لە خواردن گرتووە بریتین لە: ئیدریس دوروک، ئەمین چەتین داش، عومەر ئاسلان، سوات بیرلک، سەلامی چیفتچی، مەزڵوم دۆغان تانش، شەڕڤان محەمەد، ئەمین کۆرکماز، لۆقمان ئایەبە و عەبدولسەلام دەمیر".

ژ.ت