مەد توهاد – فەد لە ئامارا: پێویستە تێکۆشان لەدژی گۆشەگیری بەهێز بکرێت
مەد توهاد – فەد (فیدراسیۆنیی زیندانییان) چووە گوندی ئامارا شوێنی لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، لە سەردانەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە پێویستە خەبات دژی گۆشەگیری بەهێزبکرێت.
مەد توهاد – فەد (فیدراسیۆنیی زیندانییان) چووە گوندی ئامارا شوێنی لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، لە سەردانەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە پێویستە خەبات دژی گۆشەگیری بەهێزبکرێت.
بهڕێوهبهرانی فیدراسیۆنەکە به بۆنهی جهژنی قوربانەوە چوونه گوندی ئامارا و سهرنجیان بۆ سیاسهتی گۆشهگیریی دهوڵهتی تورك ڕاكێشا. محەمەد ئۆجەلان و پەرلەمانتاری هەدەپەی ڕوحا عومەر ئۆجەلان پێشوازیان لە شاندەکە کرد.
پێویستە هەوڵەکانمان بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان چڕبکەینەوە
زەکی باران هاوسەرۆکی مەد توهاد - فەد باسی لە سیاسەتی گۆشەگیری ٢٣ ساڵەی لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی “سیاسەتی دابڕانی نامرۆڤانە بەردەوامە”. تاکە مەبەست لەم سیاسەتە پچڕاندنی پەیوەندیی نێوان ئۆجالان و گەلە. قهیرانه سیاسی و ئابووری و بیرۆكراتییهكانی ئهمڕۆ پهیوهندییان به گۆشهگیری ئۆجهلانهوه ههیه. بۆیە پێویستە بەڕێز ئۆجەلان ئازادیی جەستەیی خۆی بەدەستبهێنێت و گەلی کورد هەوڵەکانی لەم بوارەدا چڕتر بکاتەوە.
پەرلەمانتاری هەدەپەی روحا عومەر ئۆجەلانیش راشیگەیاند: دوای ساڵی ٢٠١٥ مەرجی گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد زیادی کردووە، پارێزەر و بنەماڵە و خێزان و شاندەکان ناتوانن بچنە ئیمرالی. ئێستا لە هەر چوار پارچەی کوردستان شەڕ هەیە. بۆ ئەوەی ئەو شەڕانە نەهێڵرێت و خوێنڕشتنەکان بوەستێنرێت، پێویستە کۆتایی بە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد بهێنرێت و ڕێگاکانی دیالۆگ بکرێتەوە. چونکە ئۆجالان تاکە قسەکەرە بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ف.ق