'مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر عێراق و باشوری كوردستانه'
د.كامه‌ران به‌رواری باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له عێراق به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه بۆ عێراق و باشوری كوردستان جێی مه‌ترسییه.
د.كامه‌ران به‌رواری باسی له‌وه‌كرد، كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه له عێراق به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وه بۆ عێراق و باشوری كوردستان جێی مه‌ترسییه.
له عێراق له 10ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 و له ئه‌نجامی خۆپیشاندانێك كه سێ مانگ به‌رده‌واببوو، هه‌ڵبژاردنی گشتی پێشوه‌خته ئه‌نجامدرا. په‌رله‌مان له 9ی كانونی دووه‌می 2022دا توانیبووی كۆببێته‌وه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان و دوو جێگره‌كه‌ی هه‌ڵبژێرێت. محه‌مه‌د حه‌لبوسی سوننه جارێكی تر بووه‌وه به سه‌رۆكی په‌رله‌مان، حاكم زاملی شیعه و شاخه‌وان عه‌بدوڵای په‌ده‌كه‌یی بوونه جێگرانی.
هێشتا چوار رۆژ تێنه‌په‌ڕیبوو، دادگای فیدراڵی عێراق كاره‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی هه‌ڵپه‌سارد.
مامۆستای زانكۆی دهۆك د. كامه‌ران به‌رواری له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌ی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات (ANF) كرد و باسی له‌وه‌كرد، كه كێشه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كاتی به‌ر له هه‌ڵبژاردن.
د. به‌رواری رایگه‌یاند، كه ئه‌و رووداوانه‌ی له عێراق رووده‌ده‌ن ئه‌نجامی رێككه‌وتنی ساڵی 2021 ن كه له عه‌مانی ئوردن، ئیمارات و قه‌ته‌ر له نێوان كورد، عه‌ره‌بی سوننه و لایه‌نه‌كانی دیكه ئه‌نجامدران. د. به‌رواری باسی له‌وه‌شكرد، كه ئه‌و رێككه‌وتنه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش داناوه و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه كاتێك سه‌رنج بده‌ن له كه‌می به‌شداربوون، ئه‌و كاته ئاشكرا ده‌بێت كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی گه‌لی عێراق ناكات.
د. به‌رواری له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی رۆژانی رابردوو ئه‌نجامدراون و مه‌ترسی ناوه‌رۆكه‌كه‌یانیش به‌م جۆره دووا: "رێككه‌وتنه‌كه له دژی گه‌لانی كوردستان و عێراقه. به كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ندێك هێزی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ سه‌در گه‌یشته ئه‌نجام. كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانێت له عێراق ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ. له‌و ئاسته‌دا مه‌ترسی گه‌وره له ئارادایه. ئه‌و سیاسه‌ت و په‌یماننامه‌یه، كوردی بۆ سه‌ر دوو بۆ سێ به‌ش دابه‌شكرد، سونه و شیعه‌كه‌شی كرده دوو بۆ سێ به‌ش. زیاتر له هه‌مووان زیان به كورد ده‌گه‌یه‌نێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا (له ساڵی 2003ه‌وه تائێستا) هیچ شتێكیان بۆ خۆیان نه‌كردووه".
دژواره كه خۆی بگه‌یه‌نێته ژماره‌ی 170 په‌رله‌مانتار
د. به‌رواری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه له ئێستاوه ناڕه‌زایه‌تی و توڕه‌یی خۆی نیشانداوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان یه‌ك ده‌ست نییه و وتی، "هه‌ندێك پشتیوانی له‌و دۆخه ده‌كه‌ن. هه‌ندێكیش به ئاشكرا دژی ده‌وستنه‌وه. له په‌رله‌مان پێویستی به 170 په‌رله‌مانتار هه‌یه كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانه. حكومه‌ت به ده‌نگی 170 په‌رله‌مانتار پێكده‌هێنرێت و ده‌توانێت له باره‌ی عێراق و گه‌لانی عێراقه‌وه بڕیار بدات، به‌ڵام دژواره كه پشتگیری ئه‌و ژماره‌یه له په‌رله‌مانتار به‌ده‌ستبهێنێت".
ناكۆكیه‌كه له نێوان هێزه هه‌رێم و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندایه
د. به‌رواری باسی له‌وه‌شكرد، كه حكومه‌تی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاربكات و په‌رله‌مانیش كاره‌كانی رایی بكات پێویستی به گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مریكا، ئه‌وروپا و هه‌ندێك هێزی هه‌رێمی هه‌یه و وتی، " له‌ماوه‌ی رابردوودا به تایبه‌تی له نێوان هێزه هه‌رێمییه‌كانی وه‌ك ئێران، توركیا و ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا ناكۆكی هه‌یه. پێشتریش ناكۆكی له نێوانیاندا هه‌بووه، به‌ڵام له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌و ناكۆكیانه زیاتر بوون. ئه‌و ناكۆكیانه له به‌غدا به هێرشه‌كانی سه‌ر شوێنه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌روه‌ها هێرشی سه‌ر باره‌گای پارته سیاسییه‌كانی كورد و عه‌ره‌ب خۆی نیشانداوه. ئه‌و دۆخه دوور نییه كه قورس‌تر ببێت، ئه‌وه‌ی مه‌ترسیداریشه ئه‌وه‌یه".
تێپه‌ڕاندنی دۆخی ئێستا دژواره
د. به‌رواری رایگه‌یاند، كه دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان په‌یامی سه‌رنجڕاكێشی به‌خۆیه بینی و وتی، "هه‌ندێك به جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه چووبوون. دروشمی هه‌ندێك له سه‌رو په‌رله‌مانه‌وه بوون. هه‌ندێكان جلوبه‌رگی وه‌ك كفنیان له‌به‌رخۆیان كردبوو، ویستیان په‌یامی ئه‌وه بده‌ن كه بۆ شه‌ڕ و مردن ئاماده‌ن. له دۆخی ئێستادا دژواره كه له عێراق حكومه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی دابمه‌زرێت و وڵاته‌كه به‌ڕێوه‌ببات".
پێده‌چێت هه‌ر سێ پۆسته‌كه نه‌گۆڕدرێن
د. به‌رواری له باره‌ی هه‌ڵوێستی په‌ده‌كه كه كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاشكرا كردووه، به‌م جۆره دووا: "سه‌دریش پشتگیری له هۆشیار زێباری كاندیدی په‌ده‌كه ناكات. له دژی كاندیدبوونی زێباری له ئێستاوه 36 په‌رله‌مانتار به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردوه‌ته‌وه. به‌ڵام له كۆتاییدا هه‌ر سێ پۆسته باڵاكه‌ی عێراق، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێده‌چێت كه وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه. له دۆخی ئێستادا گۆڕانكاری له به‌رپرسانی هه‌ر سێ پۆسته باڵاكه ئه‌سته‌م دیاره".
پشێوی، هه‌روه‌ها شه‌ڕ له‌به‌رده‌رگایه
د. به‌رواری هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه ده‌ستپێكردنی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا دوور نییه كه كێشه‌ی قورس به‌دوای خۆیدا بهێنێت و وتی، "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆی كشانده‌وه، ئاخۆ ئه‌وانه‌ی كه بردوونیه‌ته سه‌ر حكومڕانی ده‌توانن وڵاته‌كه به‌ڕێوه‌ببه‌ن؟ بۆ ئاشتی، ئازادی و دیموكراسی ده‌توانن هه‌نگاو بنێن؟ پێناچێت به كرده‌وه ئه‌مه رووبدات. له‌به‌ر ئه‌وه قه‌یران، پشێوی و هه‌روه‌ها شه‌ڕێكی راسته‌قینه له به‌رده‌رگا به‌دیده‌كرێت. له‌نێو گه‌لی باشور و عێراق هیچ كه‌سێك له كاریگه‌ری ئه‌و قه‌یرانه رزگاری نابێت. سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باشور به هیچ شێوه‌یه‌ك گوێ له گه‌ل ناگرێت".
پرۆژه‌ی توركیا و روسیا
د. كامه‌ران به‌رواری ئاماژه‌ی به ره‌وابوونی داواكارییه‌كانی گه‌ل كرد و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و روسیای به‌بیرهێنایه‌وه هه‌م له باكور- رۆژهه‌ڵاتی سوریا و هه‌م له باشوری كوردستان له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندییان هه‌یه. د. به‌رواری وتی، "توركیا و روسیا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسن كار ده‌كه‌ن كه له عێراق- سوریاوه ده‌گاته ئیماڕات. ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی رووبه‌ڕووی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌بنه‌وه. زۆر هێزی عێراق ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن. كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش له دژی شیعه‌كان له ئه‌نجامی رێككه‌وتنی نێوان به‌عسییه‌كان و هێزه‌كانی سه‌ر به توركیا بوو".
هـ. ب