مەخەدەشە: پەدەکە دەیەوێت گەلەکەمان بترسێنێت و شەنگال چۆڵ بکات

ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال (مەخەدەشە) لە بارەی دۆخی شەنگالەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا ئاشکرای کردووە دوو ڕۆژە شەڕ لە شەنگال وەستاوە، بەڵام پەدەکە خەڵک هاندەدات بۆ کۆچکردن و شيڕێکی تایبەتی دەکات.

لە راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال (مەخەدەشە)دا هاتووە:

"بەهۆی جموجوڵی سوپای عێراق لە شەنگال چەند گرژییەک دروست بووە ئێمە پێشتر بەیاننامەیەکمان لەسەر ئەم دۆخە بڵاوکردۆتەوەو خەڵکی خۆمان و ڕای گشتیمان ئاگادارکردۆتەوە هیچ هەڵسەنگاندنێکی نوێ بۆ ئەم دۆخە نیە. بەڵام دەمانەوێت هەندێک زانیاری و هۆشداری بدەینە ڕای گشتی سەبارەت بەسیاسەتە تایبەتەکانی شەڕی پەدەکە.

پەدەکە کە لە ٢٠١٤دا گەورەترین خیانەتی لە کۆمەڵگای ئێزدی و شەنگال کردووە، لە هەشت ساڵی ڕابردوودا دوژمنایەتییەکی گەورەی بەرامبەر بە کۆمەڵگای ئێزدی و شەنگال نیشانداوە. پەدەکە هەرگیز نەیویستووە کۆمەڵگەی ئێزدی خاوەنی ئیرادەیەک بێت و ببێتە کۆمەڵگایەکی ئازاد گەورەترین تووڕەیی پەدەکە بەرامبەر بە کۆمەڵگای ئێزدی ئەوەیە کە بۆچی ئێزدیەکان نابنە کۆیلە، چونکە پەدەکە دوژمنی ئازادیە.

ڕێککەوتنی ٩ی ئۆکتۆبەری بەبیر هێناوەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە پەدەکە “ویستی جارێکی تر بگەڕێتەوە شەنگال، بەڵام کۆمەڵگای ئێمە ڕوبەڕوی ئەو پلانە بۆیەوە و کۆمەڵگای ئێزدی دەیان جار ڕایگەیاندووە، کە رێگا نادەن جارێکی تر پەدەکە بگەڕێتەوە شەنگال. ئێستا پەدەکە دەیەوێت دەوڵەتی عێراق دژی کۆمەڵگەی ئێزدی هەڵوێست وەربگرێت بەرپرسانی پەدەکە داوا لە سوپای عێراق دەکەن، هەموو ڕۆژێک هێرش بکەنە سەر شەنگال وە دەمانەوێت بڵێین لەم شەڕ و ململانێیانەی ئەم دواییەدا بەرپرسیارێتی پەدەکە لە ئاستی یەکەمدایە.

پەدەکە لایەکەوە دەیەوێت سوپای عێراق شەڕی هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال بکات و لەلایەکی دیکەشەوە دەستیکردووە بە هەڵگیرساندنی شەڕی تایبەت لەسەرەتای ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەوە تا ئەمڕۆ پەدەکە پەنای بۆ هەموو جۆرە ڕێبازێکی ناشاییستە بردووە. ئەنجومەنی خۆبەریوەبەری لە بارەی ئاڵۆزیەکانەوە وتوسیەتی کە ماوەی دوو ڕۆژە شەڕوپێکدادان ڕاگیراوە و دیالۆگ و کۆبوونەوەکان بەردەوامە و ئێستا بارودۆخەکە ئارامە، بەڵام پەدەکە بە دەنگۆی هەڵە دەیەوێت ترسێکی تر بۆ خەڵک دروست بکات و بەرەو کۆچبەریان ببات زۆرێک لە گروپەکانی سەر پەدەکە بەناوی سوپاوە لەناو خەڵکدا پڕوپاگەندە دەکەن و دەیانەوێت خەڵک بترسێنن.

هەموو خەڵک و کۆمەڵگاکەمان ئاگادار دەکەینەوە، ئەو دەنگۆیانەی بڵاو دەکرێنەوە هەڵەن پارتیش پڕوپاگەندەی ترس دەکات لە ناو خەڵکدا دەبێت هەموو گەل و کەسایەتییە ئایینیە ناسراوەکانمان لە بەرامبەر ئەم سیاسەتەدا هۆشیار بن، پەدەکە دەیەوێت گەلەکەمان بترسێنێت و شەنگال چۆڵ بکات ئێمە شەنگالمان بە خوێنی سەدان شەهید ڕزگارکردووە و هەرگیز شەنگال بەجێناهێڵین."

ف.ق