مۆپ: هێرش لە بەرانبەر کوردانی ئێزدی تاوانی دژی مرۆڤایەتیە

مۆپ هێرشی تیرۆریستی لە شەنگال شەرمەزار کرد و بانگەوازی لە رای گشتی جیهان کرد کە لەدژی دەوڵەتی تورک هەڵویست وەربگرن.

پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا (مۆپ) راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر مەروان بەدەل هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال بڵاوکردەوە و هێرشەکەی شەرمەزار کرد.

مۆپ رایگەیاند، پێویستە حکومەتی عێراق و پەدەکە رێز لە ئیرادەی کوردانی ئیزدی بگرن و داوای لە گەلی ئاشور- سوریان و کلدان کرد کە پشتگیری لە ئێزدیەکان بکەن.
مۆپ باسی ئەوەی کرد کە سەر ناوی گەلانی ئاشور/سوریان/ کلدان هێرشەکە کە لە بەرانبەر یەکێک لە گەلە دێرینەکانی میزۆپۆتامیا ئەنجامدراوە، شەرمەزار دەکەن. بە ڕێزەوە یادی پێشەنگی گەلی ئێزدی مەروان بەدەل دەکەینەوە.

مۆپ ئەوەشی خستە ڕوو کە پێویستە گەلی ئێزدیش قەدەری سیاسی خۆی دیاری بکات و ئەوەش مافێکی پیرۆزە و وتی، "ئێمە داوا لە پەدەکە و عێراق دەکەین کە ڕێز لە ئیرادەی سیاسی ئێزدیەکان بگرن.

هەر کەسێک هاوکاری دەوڵەتی قڕکەری تورک بکات و لەدژی ئیرادەی سیاسی ئێزدیەکان بێت، ئەوا لەدژی مێژوو تاوانی کردووە.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا پارتی ئازادی میزۆپۆتامیا رایگەیاند، ئەوان وەک گەلانی ئاشور/سوریان/ کلدان پشتگیری لە کوردانی ئێزدی دەکەن.

ف.ق