مۆراڵ و ورەی گەریلا بەرزە

فەرماندەی هەپەگە ڕۆژگەر سەرحەد باسی لەوەکرد، گەریلا هەڵگری مۆراڵ و وزەیەکی زۆر گەورەیە و و لە ڕوی دەرونییەوە سەروەرە و وتی: "تێکچونی سوپای تورکیا لە پێش چاوە".

یەکێک لە فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕۆژگەر سەرحەد، بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێری نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد  و ئەوەی دیاریکرد؛ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە پارادایمی ژیانی نوێ، ئامانجەکانی پیلانگێڕی بەتاڵکردەوە.

'فکر و فەلسەفەی ڕێبەرمان گەردوونی بوەتەوە'

ڕۆژگەر سەرحەد ئاماژەی بەوەکرد گەلی کورد گەلێکی دێرینە و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ بە پاراستنی ئەمانە، گەلی لە لەناچوونەوە زیندوکردەوە. لێپرسینەوەی لە هێزە هەژموونخوازەکان کرد. بە پارادایمەکانی بوو بە هیوایەک بۆ مرۆڤایەتی. دەوژمن لەوە تێدەگات کە قسەکانی بۆ گەلی کورد چەندە گرنگە، هەوڵ دەدات ئاستەنگی دروستبکات. ڕێبەر و گەلمان لاواز نەبوون، بەڵکو بە پێچەوانەوە زۆر بەهێزتربوون. فەلسەفەی ڕێبەرمان بووە بە فەلسەفەیەکی گەردونی".

سولەیمان سۆیلۆ کێیە؟

فەرماند ڕۆژگەر سەرحەد باسی لەوەکرد لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، شەڕێکی زۆر قورس و دژوار دەگوزەرێ و وتی: "گەریلا ئەوەی دوپاتکردەوە کە نە تێک دەشکێت و نە کۆتایشی دێت".

رۆژگەر سەرحەد قسەکانی وەزیری پێشوتری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلۆی کە دەربارەی ژمارەی گەریلا قسەیکرد بوو، بیرخستەوە و بەم شێوە بەردەوام بوو: "سولەیمان سۆیلۆ کە بە دەنگێکی بەرز هاواری دەکرد، ئێستا لە کوێیە؟ بۆچی نابینرێت، بۆچی نەیتوانی پەکەکە تەواو بکات؟ بۆ سەرنەکەوت؟ ناتوانن سەرکەون. چوارساڵەکەی تەواو نەکرد. هەموو ڕۆژێک تەرمی سەربازەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە و زۆرینەشیان دەشارنەوە. بنەماڵەکانیان کە منداڵەکانیان لە دەستداوە، ناتوانن دەنگ هەڵبڕن، چونکە منداڵەکانیان بۆ پارە شەڕییانکردوە. ڕێکەوتن لە نێوانیاندا هەیە. بۆیە ناتوانن دەنگیان دەرخەن.

مۆراڵێکی مەزن هەیە

هەموو چالاکیەکی گەریلا تۆماردەکرێت. تێکۆشانی گەریلا بۆ ئازادی ڕێبەرێتی و گەلی خۆیەتی. وەک هێزی گەریلا خاوەنی وزە و ئیرادەیەکی زۆر بەرزین. لە شەڕەکاندا ورەی دەرونی لە دەستی ئێمەدایە. کەس ناتوانێ نکۆڵی لەمەبکات، تێکچوونی سوپای تورک دەبینرێت. گەریلا ڕوو لە هەر جێگایەک بکات، ئەو جێگایە لە دوژمن پاک دەکاتەوە. چالاکیەکانی ئەم دواییە سەڵمێنەری ئەوەیە".