موعجیزەی پەکەکە

من ئەگەر سۆزی کوردانەیش بەکار نەهێنم و وەکو هێزێکی چەکداری خاوەن مەبدەئـ و ئیرادە سەیری پەکەکە بکەم، ئەوا بەڕاستی هەر ئەم قسەیە دەکەم.. پەکەکە موعجیزەیە.

موعجیزەیە چونکە لەم دنیا پڕ لە کەمالیات و سۆشیالمیدیا و پارەخواییەدا، سەدان کچ و کوڕی گەنج، پیاوی کامڵ و پیر، لەناو ئەو شاخ و کێوە سارد و سەختانەدا، دەستبەرداری ئەو هەموو چێژ و رەفاهیەتەی دنیا بوون و خەباتی چەکداریی دەکەن  .

موعجیزەیە لە هەموو دنیای سەرمایەداریی و بڕیاربەدەستانی ئەم هەسارەیەدا بە تیرۆریست دەناسێنرێن و دوژمنایەتییان دەکەن  .

موعجیزەیە بە دوایین فڕۆکە و بۆمب و ناپاڵمی ماڵوێرانکەر و کۆنکرێتبڕ بۆردمان دەکرێن. دوایین چەکی سووتێنەر و هێشووییان بۆ دەهاوێژرێ، کەچی هەر بەردەوامن لە خۆڕاگریی و مانەوە بەوپەڕی غروورەوە  .

موعجیزەیە لە شەڕی نابەرابەردا ناشڵەژێن.. ناژاکێن، لە سەرکەوتندا مەغروور و لوتبەرز نابن و نایدەنەوە بەناوچاوانی خەڵکی خۆیاندا  .

لە شەڕدا کەس نازانێ کێ فەرماندەیانە، کەس نازانێ کێ دوایین بڕیار دەدات. کە لە شەڕ و نەبەردیدا سەردەکەون، دیسان کەس خۆی ناکات بەپاڵەوان و داستانی شەخسیی بهۆهێنێتەوە  .

پەکەکە کاردانەوەکانی هەرزە و هەرزەکارانە نین کاتێ کە تورکیا زۆریان بۆ دەهێنێ، کاتێ بەرگریی دەکەن لە هێرشی دڵڕەقانەی سوپای تورکیا، مانەوەو خۆڕاگرییەکانیان دەڵێێ دەیان سەرکردەی حەکیم و پسوودرێژ نەخشەی بۆ کێشاون  .

پەکەکە بۆ ناوخۆی کوردستان و ململانێ خۆبەخۆییەکانی کورد هەرچی و چۆنبێ، بەڵام بۆ سومعە و ئیرادەی کوردستانی گەورە، موعجیزەیەکە و تازە مەحاڵە هیچ هێزێک بتوانێ چۆکی پێ دابدات جا با ئەو هێزە ئەندامی ناتۆ و خاوەنی سوپایەکی تەواو تۆکمەو مۆدێرنیشبێ کە ئێستا لەناوچەکەدا هیچ دەوڵەتێک نییە شان بدات لە شانی  .

پەکەکە بەڕاستی موعجیزەیە.. ئەو موعجیزەیەی کە پەروەردەکردن و خاراوکردنی ئینسان خولقێنەریەتی. تۆ ئینسان پێ بگەیەنە بە ئیرادە و خاوەن مەبدەئەوە، ئیتر ئەنجامەکەی ئەوەیە کە سەرکردەو گەریلای پەکەکەی لێ دەردەچێ  .

ف.ق

May be an image of 1 kes