ناسنامەی ٣ گەریلا کە لە حەفتانین شەهید بوون، ئاشکرا کرا

هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە هەرێمی حەفتانین شەهید بوون و رایگەیاند، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان خۆیان بە پێی راستیی شەڕی سەردەم ئامادە کردووە و بە تاکتیک و شێوازی پێشکەوتوو لە خۆڕاگریدان.

لەم بارەیەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:

"لە لێدوانێکماندا لە ٢٤ی تەموز رامانگەیاندبوو، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا لە گردی دووپشکی سەر بە هەرێمی حەفتانین سێ لە هەڤاڵانمان بە ناوەکانی ئارگەش، رەشاد و زنار شەهید بوون.

ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو:ئارگەش سارا

ناوی تەواو: رفعەت بوزکورت

شوێنی لەدایکبوون: روحا

ناوی دایک و ناوی باوک: شەمسە - ئەبدی

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تەموزی ٢٠٢٠ / حەفتانین

***

نازناو: رەشاد تمۆق

ناوی تەواو: تۆپراک ئادیبەللی

شوێنی لەدایکبوون: ئێلح

ناوی دایک و ناوی باوک: نەسلیخان – یاسین

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تەموزی ٢٠٢٠ / حەفتانین

***

نازناو: زنار دەڤریم

ناوی تەواو: رزگار یلماز

شوێنی لەدایکبوون: سێرت

ناوی دایک و ناوی باوک: هیلیە - ئیبراهیم

بەروار و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی تەموزی ٢٠٢٠ / حەفتانین

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ ئەوەی قڕکردنی کورد بگەیێنێتە ئەنجام و خەیاڵە نەئۆ-عوسمانیەکانی خۆی جێبەجێ بکات، بە هاوکاری هێڵی نۆکەران، باشوری کوردستانی داگیر کرد. بۆ ئەوەی لە ئۆپڕاسیۆنەکانی حەفتانیندا کە دوایین ئەخلاقی ئەم هێرشانەیە، بگات بە ئامانج، پێشکەوتووترین تەکنیکی سەردەمیان بەکارهێنا. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بیری لە ئیرادەی پۆڵایینی گەریلاکانی ئازادی کوردستان نەکردبووەوە و نەیتوانی خۆی لە شکست رزگار بکات. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان خۆیان بە پێی راستیی شەڕی سەردەم ئامادە کردووە و بە تاکتیک و شێوازێکی پێشکەوتووانە خۆڕاگری دەکەن. ئەم خۆڕاگریە ترس و سەندرومێکی گەورەی لە ناو سوپای تورکدا دروست کردووە. پێشەنگانی ئەم خۆڕاگریە مێژوویە، شەڕڤانە خۆڕاگرەکانی فەلسەفەی ئاپۆیین.

لە بەرواری ١٠ی ئابی ٢٠٢٠دا لە گردی دووپشکی سەر بە هەرێمی حەفتانین لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیدا سێ لە هەڤاڵانمان بە ناوەکانی زنار، رەشاد و ئارگەش شەهید بوون. ئەو سێ هەڤاڵەمان لە ژیانی تێکۆشانیاندا بە شێوازێکی فیداییانە وەکو ملیتانەکانی فەلسەفەی ژیانی ئازادی رێبەر ئاپۆ، لە هەرێمی حەفتانین ئەم ئەرکەیان بە خۆڕاگریەکی مێژووی جێبەجێ کرد.

ئارگەش

هاوڕێ ئارگەش لە شاری روحا لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک بوو. تا تەمەنی گەنجێتی لە ناو کلتور و وڵاتپارێزیی کورددا، گەورە بوو و لە تەمەنی گەنجێتیدا بوو بە شاهیدی سیاسەتەکانی سیستمی داگیرکردنی گەلی کورد و لەم رووەوە لە رووی هزریەوە قوڵبووەوە. هەڤاڵ ئارگەش بەو قوڵبوونەوەیە، خۆی لە ناو فەلسەفەی ئاپۆدا دەبنێتەوە و دەکەوێتە ژێر کاریگەری شۆڕشی رۆژئاوا و بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا دەکات. لەو رۆژەوەی هات بۆ گۆڕەپانەکانی گەریلا، گۆڕاکاریەکی گەورەی لە کەسایەتی خۆیدا دروستکرد و بوو بە ملیتانێکی نموونەیی رێبەر ئاپۆ. لە هەر ئەرکێکدا، لە قۆناغە مێژوویەکانی شۆڕشی کوردستاندا بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە جوڵایەوەو و بە میسیۆنی فیداییبوون بوو بە خاوەنی هەڵوێستێکی پراکتیک.

رەشاد

هەڤاڵ رەشاد لە شاری ئێلح لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایک بووە و لە منداڵیەوە ئاشنا بووە بە تێکۆشانی ئازادی. هەڤاڵ رەشاد لە منداڵیەوە لەگەڵ داستانە قارەمانێتیەکانی گەریلادا گەورە بوو و کاتێک نۆرەی تێکۆشانی ئەو هات، بە بێ دودڵی بەشداری لە تێکۆشاندا کرد. هاوڕێ رەشاد لە ساڵی ٢٠١٤ دا بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و لە ماوەیەکی کورتدا، لە رووی سەربازیەوە گەشەی بە تواناکانی خۆدا. هەڤاڵ رەشاد لە ژیانی خۆیدا نمونەی خاکیبوون و راستی بوو، خۆی لە سەر ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ بەهێز کردبوو.

زنار

هەڤاڵ زناریش لە بۆتان لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو. لە تەمەنی گەنجێتیەوە بەشداری لە خەباتەکانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا کرد. هەڤاڵ زنار رۆحی تێکۆشانی مەزلوم، کەمال و زیلانی بۆ خۆی کرد بە نمونە و لە تێکۆشاندا ئەم هێڵەی بە بنەما گرت. بەم ئامانجە خۆی لە ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆدا قوڵ کردەوە، بۆ ئەوەی چالاکانە بجوڵێتەوە. دوایین جاریش لە هەرێمی حەفتانین لە دژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک بە ئیرادەیەکی پۆڵاییەوە تێکۆشا و بۆ تێکشکاندنی هێرشەکانی دوژمن، رۆڵێکی گرنگی بینی.

ئێمە بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە ئەرکی هاوڕێ شەهیدەکانمان جێبەجێ دەکەین و سەرەخۆشی خۆشمان ئاڕاستەی خانەوادە هێژاکانیان و بە گشتی هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."

ز.ش