ناسنامەی ٣ گەریلا کە لە مەتینا شەهید بوون راگەیەندرا
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای راگەیاند کە لە مەتینا شەهیدبوون. لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە "بەردەوام لە یادەوەری گەلەکەماندا دەبن و دەبنە هۆکاری تێکۆشانێکی بەهێزتر".
هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای راگەیاند کە لە مەتینا شەهیدبوون. لە راگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە "بەردەوام لە یادەوەری گەلەکەماندا دەبن و دەبنە هۆکاری تێکۆشانێکی بەهێزتر".
لە راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگەدا لە بارەی ئەو گەریلایانەی شەهیدبوون هاتووە:
"لە دژی هێرشەکانی دوژمن لە ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سەر گردی ئۆرتێی مەتینا، هاوڕێیانمان ئارین، رێناس و سەردار بە شێوەیەکی مێژوویی خۆڕاگرییان کرد و رۆڵی گرنگیان لە سزادانی ژمارەیەکی زۆر داگیرکەردا هەبوو. هەر سێ هاوڕێکانمان بە قارەمانی شەڕیان کرد و شەهید بوون. ئەو هاوڕێیانەمان بە کردەوە نیشانیاندا کە جەنگاوەری ئاپۆیی هەموو کات بەرامبەر هێرشەکانی دوژمن دەوەستنەوە و بە هیچ جۆرێک دەستبەرداری پارێزگاری لەگەلەکەمان نابن. ئەو هاوڕێیانەمان وەک بژاردەترین شەڕڤانانی جەنگاوەری ئاپۆیی جێگەی خۆیان لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا کردووەتەوە. هاوڕێانمان ئارین، رێناس و سەردار کە هەریەکێکیان لە بەشێکی جیاوازی کوردستانن بۆ ئازادی گەلەکەمان لە یەک سەنگەردا شەڕیان کرد، وەک هێمای یەکێتی ئازاد و دیموکراتیکی گەلی کوردستان هەموو کات لە یادەوەری گەلەکەماندا دەبن و دەبنە هۆکار و پاڵنەر بۆ ئەوەی تێکۆشان بەهێزتر بکرێت.
زانیاری لەسەر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: ئارین میتان
ناو و پاشناو: ئیسلیم حسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
ناوی دایک-باوک: رۆژهەر- مەحمود
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
ناسناو: رێناس ئامەد
ناو و پاشناو: حسێن سەچکین
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
ناوی دایک-باوک: ساڵیحە- حەسەن
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
ناسناو: سەردار رۆژهەڵات
ناو و پاشناو: سینا شەریفپور
شوێنی لەدایکبوون: دیواندەڕە
ناوی دایک-باوک: عەزیزە- محەمەد عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢/ مەتینا
ئارین میتان
هاوڕێمان ئارین لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزی کۆبانێ لەدایکبوو، هەر لە منداڵییەوە بزوتنەوەی ئازادی کوردستانی ناسی و ساڵی ٢٠١٣ هاتە ریزە گەریلاوە و دوای تەواوکردنی دەورەی پەروەردەی شەڕڤانی نوێ زیاتر پەکەکەی ناسی و بەتایبەتی کەوتە ژێر کاریگەری خۆڕاگرانی زیندانی ئامەد بە پێشەنگایەتی کادەرە پێشەنگەکانمان مەزڵوم دۆغان، کەمال پیر، محەمەد خەیری دورموش، عاکیف یڵماز و عەلی چیچەک.
رێناس ئامەد
هاوڕێمان رێناس لە شاری ئامەد لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لەدایکبوو کە قوربانی زۆریان لە پێناو بزوتنەوەی ئازادی کوردستاندا بەخشیوە. براگەورەکە بە ناوی عەلیشێر (رۆژهات سەچکین) و ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکاری شەهیدبوون. هاوڕێمان رێناس لە ساڵی ٢٠١٣دا پەیوەست بوو بە ریزەکانی گەریلاوە.
سەردار رۆژهەڵات
هاوڕێمان سەردار لە شاری دیواندەڕەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو، بە نەریتی وڵاتپارێزی گەورەبوو. هەرچەندە سەرەتا لە ناو هەندێک رێکخستندا کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان چالاکن جێگەی گرتبوو، بەڵام بۆی دەرکەوت ئو رێکخستنانە زۆر هەرێمین و ناتوانن سەرنجی هەموو گەلی کورد رابکێشن و لە راستی شۆڕشی کوردستان دوورن. لەسەر ئەو بنەمایە ویستی پارتیمان پەکەکە بناسێت و لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاریدا بەشداری ریزەکانی گەریلا بکات.
سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێزی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی بەنرخی هاوڕێیانمان ئارین، رێناس و سەردار دەکەین کە بە هەڵوێستی پێداگرانەی تێکۆشانیان و لە پێناو رزگاری گەلی کورددا خۆیان بەخت کرد و لە ناو نمونە باڵاکانی جەنگاوەری ئاپۆییدان".
هـ . ب