ناسنامەی گەریلایەکی شەهید ئاشکرا کرا
هەپەگە رایگەیاند، گەریلایەک بە ناوی دیار خۆشناو لە گارە لە ئەنجامی رووداوێک شەهید بووە.
هەپەگە رایگەیاند، گەریلایەک بە ناوی دیار خۆشناو لە گارە لە ئەنجامی رووداوێک شەهید بووە.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣ لە گۆڕپانی گارە لە ئەنجامی رووداوێکدا هاوڕێمان دیار خۆشناو شەهیدبوو. هاوڕێمان دیار کە بە هەست و وشیارییەکی نەتەوەیی بەشداری تێکۆشانی ئازادیی کوردستانی کردبوو رۆڵەیەکی قارەمانی باشووری کوردستان، بەم بەشدارییە شکۆمەندانەیە، بۆ هەموو گەنجانی کوردستان و بەتایبەتی گەنجانی باشووری کوردستان بووە نمونە. هاوڕێمان دیار کە بە خۆشەویستی وڵاتەکەیەوە لە دژی سیاسەتەکانی پەنابەرکردن بەرامبەر بە گەنجانی کورد و خەونی درۆیینەی ئازادی تێکۆشانی هەڵبژارد، بە پراتیکی سەرکەوتووانەی خۆی و کەسایەتی ئاپۆیی خۆی سەلماندی کە ئازادی راستەقینە لە چیاکانی کوردستانە.
هاوڕێمان دیار لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەری داگیرکەر لەناو گەلەکەمان لە باشوری کوردستان دەرکەوت و بەشداری ریزەکانی گەریلای کرد. ئەو بەشداربوونەی بۆ بنەماڵەکەی و بۆ هەموو گەلی باشووری کوردستان مایەی سەربەرزییە و ئەو رێگەی تێکۆشانی نیشانداوە. بەڵێنی خۆمان بۆ یادکردنەوەی هاوڕێمان دیار دوبارەدەکەینەوە و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی باشووری کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵە بەڕێز و بەنرخەکەی دەکەین.
ناسنامەی هەڤاڵمان دیار خۆشناو بەم جۆرەیە:
ناسناو: دیار خۆشناو
ناو و پاشناو: چاوان محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: هەولێر
ناوی دایک-باوک: لەیلا- محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٠ی ئایاری ٢٠٢٣/ گارە
هاوڕێمان دیار لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە هەولێر لەدایکبوو، شەڕی گەریلا لە دژی چەتەکانی داعش کاریگەری لەسەردا و کەوتە ناو پەیجوری و بەدواداچوون و سەرەتا لە کۆمەڵەکانی گەنجانەوە دەستی بە تێکۆشان کرد و دواتر بەشداری ریزەکانی گەریلای کرد.
هاوڕێمان دیار کە لە ساڵی ٢٠٢١دا بەرەو هەرێمی گارە پەڕیەوە، بەشداری خەباتەکانی ئەو گۆڕەپانەی کرد. هەرچەندە دەیویست بچێتە ئەو هەرێمانەی کە شەڕ تیایاندا دژوارن، بۆ ئەوەی ئەزمونی سەربازی زیاتر بەدەستبهێنێت، لە هەرێمی گارە ئەرکدارکرا. لەوێ بەشداری چەندین لێکۆڵینەوە کرد، بە تایبەتی لە رووی ئامادەکاری بۆ شەڕی تونێل. بە رەنج و تێکۆشانی خۆی بووە جەنگاوەرێکی ئاپۆیی کەببووە نمونە بۆ هەموو هاوڕێیانی.
هاوڕێمان دیار لە کاتی ئامادەکاریدا بۆ شەڕ بە رووداوێکی ناخۆش شەهیدبوو و ئەو شەهیدبوونەشی بووە هۆی غەمباری و دڵتەنگی هەموو هاوڕێیان. ئێمە وەک هاوڕێیانی ئەو کە لەپێناو ئازادی گەلەکەماندا لە هەمان ریزدا شەڕ دەکەین، لە کەسایەتی هەڤاڵ دیاردا ئێمە هەوڵ دەدەین کە شایەنی هەموو شەهیدانمان بین و بەڵێن دووبارە دەکەینەوە کە گوڕ بەم تێکۆشانە بدەین".
هـ . ب