ناسنامەی شەهید هێرش رۆژهەڵات ئاشکرا کرا

هەپەگە وتی: "٢٠ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە هێرشێکی دوژمندا بۆ سەر ناوچەی دەرسیم هەڤالمان هێرش شەهید بوو. هەڤاڵمان هێرش بە هاوڕێیەتی و میراتی تێکۆشانی خۆی بوو بە بەهایەکی ئازادی کە هەمیشە بۆمان دەبیت بە نموونە".

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوەکەیدا وتی: "٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە هێرشێکی دوژمن بۆ سەر ناوچەی دەرسیم هەڤاڵی قارەمان و جەنگاوەری ئاپۆیی هێرش ڕۆژهەڵات شەهید بوو".

هەڤاڵمان هێرش لە دژی سیاسەتی کوشتن و داگیرکاری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، وەک هەر گەنجێکی کوردی بە کەرامەت ڕێگای بەرخۆدان و تێکۆشانی هەڵبژارد. پەکەکە و گەریلای ئازادی کوردستانی وەک ناونیشانی بەرخۆدان بینی و بێ دوو دڵی بەشداری ناو ڕیزەکانی گەریلا بوو. دوای بەشدار بوونی بەردەوام بوو لە هەنگاونان لەسەر هێلی فیدایی و هەوڵیدا ببێت بە جەنگاوەڕێکی ئاپۆیی کە شایەنی ڕێگای شەهیدانە. هەڤاڵمان بە هەلسوکەوتی جەنگاوەرانەی خۆی گەیشت بە ئامانجەکەی.

لە هەر بوار و شوێنێک کە تێیدا کاری دەکرد هەوڵی دەدا ببێت بە پارێزوانی ژیانی ئاپۆیی. هەڤاڵمان هێرش بوو بە خاوەنی ژیانێکی بەم شێوەیە و بە کەسایەتی و جەوهەری خۆی بۆ ئێمە بوو بە نموونە. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و گوندی ڤارتینیس دەکەین کە منداڵێکی وەها بەنرخیان بەخشی بە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان، سەری گەلی وڵاتپارێزی کوردستان سەلامەت بێت.

زانیارییەکان سەبارەت بە ناسنامەی هەڤاڵی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: هێرش ڕۆژهەڵات

ناو و پاشناو: نوری ئەڵچی

شوێنی لە دایک بوون: موش

ناوی دایک و باوک: موزەیەن-عەبدوڵرەحمان

شوێن و مێژووی شەهادەت:٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣/ دەرسیم