ناسنامەی شەهیدانی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئاشکرا کرا
هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئاشکرا کرد و گوتی، "هاوڕێیانمان جوان و ئەندۆک و بۆتان کە فیداکارییان کردە شێوازی ژیان، هەموو ساتێکی تێکۆشانیان بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی مەزن فیداکرد".
هەپەگە ناسنامەی شەهیدانی ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی ئاشکرا کرد و گوتی، "هاوڕێیانمان جوان و ئەندۆک و بۆتان کە فیداکارییان کردە شێوازی ژیان، هەموو ساتێکی تێکۆشانیان بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی مەزن فیداکرد".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، دەربارەی ئەو گەریلا شەهیدانەی لە ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی گۆڕەپانی بەرخۆدانی چیای ئامێدی شەهیدبوون، ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە:
"لە ڕاگەیاندراوەکەماندا لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣؛ ڕامانگەیاند کە لە ٢٠ی تشرینی دووەمدا لە هەرێمی بەرخۆدانی چیای ئامێدی چالاکییەکی شۆڕشگێڕی بەرفراوان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدراوە، لەم هەڵمەتە شۆڕشگێڕانەدا ٤٩ داگیرکەر سزا دراون، دەیان سەنگەر و خێمەی دوژمنیش ڕووخێنراون. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەو زانیاریانەمان لەگەڵ گەلی وڵاتپارێز و ڕای گشتیدا بڵاوکردەوە، کە هاوڕێیانمان جوان و ئەندۆک کە پێشەنگایەتی ئەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەیان کرد، فیداکارانە لە دژی دوژمن شەڕیان کرد و شەهیدبوون. هاوڕێمان بۆتان کە پێشەنگایەتی ئەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییەی کرد، لە پێکدادانەکاندا بە سەختی بریندار بوو و سەرەڕای هەموو دەستوەردانی هاوڕێیانی، نەتوانرا ڕزگار بکرێت و شەهید بوو.
هاوڕێیانی شکۆدارمان، جەنگاوەرانی ئاپۆیی، گیانبەختکردووانی ناوازەی هێڵی فیداکارای، جوان و ئەندۆک و بۆتان، بە ئۆپەراسیۆنێکی شۆڕشگێڕانەی سەرکەوتوو، یەکێک لە قورسترین گورزەکانیان لە سوپای داگیرکەری تورک وەشاند، و جێگەی خۆیان لە مێژووی ئازادی گەلەکەماندا گرت. هاوڕێیانمان جوان و ئەندۆک و بۆتان کە فیداکارییان کردە شێوازی ژیان، هەر ساتێکی تێکۆشانیان کردە قوربانی بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی مەزن. ئەم هاوڕێیانەمان، بە دوایین ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانە، هێزی گەریلایان بۆ دۆست و دوژمنان دەرخست، تێکۆشانی خۆیان گەیاند لوتکە و ئێمەش بەدوای خۆیاندا دەبەن و بوون بە باشترین فەرماندەکانی تێکۆشان.
بەڵێن دەدەین بەبێ دوو دڵی لەسەر ڕێگەی هەڤاڵانمان جوان و ئەندۆک و بۆتان هەنگاو بنێین کە پێش ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە فیداکارانە بەرخۆدانیان کرد و چوونە کاروانی شەهیدانەوە، بە دڵنیاییەوە ئامانجەکانیان سەردەخەین. لەسەر ئەم بناغەیە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بەتایبەتی بنەماڵەی هێژای هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەین.
زانیارییەکان دەربارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:
ناسناو: جوان وڵات
ناو و پاشناو: فاتیح بوڵوت
شوێنی لەدایکبوون: مێردین
دایک – باوک: مەدینە – عەلی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣/زاپ.
ناسناو: ئەندۆک عادل
ناو و پاشناو: ڕەمەزان بیلال
شوێنی لەدایکبوون: عەفرین
دایک – باوک: ئەسمەهان – فەوزی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣/زاپ.
ناسناو: بۆتان ڕاپەڕین
ناو و پاشناو: سەعید سۆنگولالپ
شوێنی لەدایکبوون: ئیستەنبوڵ
دایک – باوک: خالیسە – ئەمروڵا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٠ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣/زاپ.