ناوی فاشیستی و سەربازی لە کۆڵانەکانی وان دەنرێت
قەیومەکان لە وان ئۆپەراسیۆنێک بۆ گۆڕینی ناوی شەقام و کۆڵانەکان بەڕێوەدەبەن، ناوی سیمبولە فاشیست و سەربازییەکانی تورکیان بەسەردا دەسەپێنن.
قەیومەکان لە وان ئۆپەراسیۆنێک بۆ گۆڕینی ناوی شەقام و کۆڵانەکان بەڕێوەدەبەن، ناوی سیمبولە فاشیست و سەربازییەکانی تورکیان بەسەردا دەسەپێنن.
چەند ناوێک نراون لە کۆڵانەکان هیچ پەیوەندییەکیان نییە بە تەونی مێژوویی و کەلتووریی وان ـەوە، ئەو قەیومەی لە ساڵی ٢٠١٦ دانرا، ناوی شەقامەکانی گۆڕی بۆ ئەمنیات، ئۆردو، جەزاڤی، سەربازی ون، عوسمان جاڤوش و بیلال. بەوەندەش نەوەستان، ئێستە ناوی دیکەیان داناوە، وەک شێخ شەماڵ، ١٥ ی تەمموز شەهیدلار (شەهیدانی ١٥ ی تەمموز)، ئەسکی جەزاڤی (زیندانی کۆن)، ئامانج لەم ناوانە سڕینەوەی ناسنامەی کوردە و دانانی ناسنامەی تورکییە لەجێگەیان.
بەم سیاسەتانە مێژوو و چاندی کورد دەکرێتە ئامانج
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سەوز لە وان، سینان جیفتورک لەم بارەیەوە گوتی: "ناوی ئەو چیا و گوند و دۆڵ و شارانەی هەڵگری سیمبولی مێژوو و چاندی گەلی کوردن، ئێستە دەگۆڕێن بۆ ناوی نوێ، ناوەکانیش بە مەبەست دادەنرێن، بۆ نموونە بەناوی کەسانی وەک موگلالی کە ٣٣ کەسی کوشتووە، بارەگایەکی لە شوێنی کۆمەڵکوژییەکە دانا و دواتر لەبەر ناڕەزایەتی هەڵگیرا. ناوی تاوانبارانی کۆمەڵکوژی دەنرێت لە جوگرافیای کوردستان، ئەمە سەری نەگرت، بەڵام هێشتا بەردەوامە".
جیفتورک ئاماژەی بەوە کرد لەڕێی ئەم سیاسەتەوە کۆمەڵێک ناو لە کۆڵانەکانی وان دەنرێن، هیچ پەیوەندییان نییە بە مێژوو و ناسنامەی گەلی کوردەوە، دووپاتی کردەوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە تەنها لە وان نییە، بەڵکو لە هەموو کوردستان بەڕێوە دەچێت، گوتی: "بە پێداگرییەوە بەرگری لە مێژوو و ناسنامە و چاندی خۆمان دەکەین، ناو و بەها چاندییەکانی خۆمان لە ژیانی ڕۆژانەدا بەکاردەهێنین. بانگەوازمان بۆ حکومەت ئەوەیە، ئەم سیاسەتە سەد ساڵە بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا گەلی کورد دەڵێت "ئامەد" نەوەک دیاربەکر، داوا دەکەین ئەم سیاسەتە کۆتایی پێ بهێنن، هەفتەی داهاتوو ئەم پرسە دەبەینە پەرلەمان".