نەبەدەهە لە سوری ئامەد لەدژی بارەگای پۆلیس چالاکی چەکداری و بۆمبەیی ئەنجامدا

کۆمیتەی کوردستانی نەبەدەهە رایگەیاند، ئەندامانی سەرهڵدان گارزان، لەناوچەی سوری ئامەد لەدژی بارەگای پۆلیس لە ناو بازار چالاکی چەکداری و بۆمبەیی ئەنجامداوە.

ئەندامانی سەرهەڵدان گارزان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "١٢ی شوباتی ٢٠٢١، کاتژمێر دەوروبەری ٢١:١٠، هێزەکانمان بە چەک و بە بۆمبی دەستی، لەدژی بارەگای پۆلیس لەناو بازاری ناوچەی سوری ئامەد و لەدژی دوو قولەی پاسەوانان کە دوو گەڕەک لە پشت بارەگاکەدا بوون، چالاکیان ئەنجامداوە.

کۆمیتەکە ئاماژەی بە هێرشی داگیرکەری تورک بۆ سەر گارەدا و وتی، "هێزی یەکگرتووی ئێمە، شەڕی شۆرشگێری لەدژی هەموو شانەیەکی بەرەی فاشیت و لە هەموو جێگایەک بڵاودەکەنەوە و میتڕۆپۆلەکان دەکەنە شەوڕەشی فاشیزم."

نەبەدەهە رایگەیاند، هێزە پیلانگێڕەکان لە ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتدا، دەیانەوێت هێرشەکانیان فراوانتر بکەن و بەم شێوەیە کۆتایی بە راگەیەنراوەکەی هێنا: " هێزە پیلانگێڕەکان پێویستە بزانن کە ئیرادەی ماهیر چایان کە دەڵێت، "ئێمە هاتوینەتە ئێرە، نەک بۆ گەڕانەوە، بۆ مانەوە هاتووین" و قسەی مازڵۆم دۆغان کە دەڵێت "سوێند بێت، لەم تاریکیە ببمە ڕۆناکی"، رێگای هێزە شۆڕشگێرە یەکگرتووەکانمانن و وەک شەوچرای گەلانی ژێردەستە تێکۆشان لە دەستێکەوە بۆ دەستێکی دیکە دەگوازرێتەوە."

ف.ق