كامه‌ران عوسمان ئه‌ندامی تیمی كوردستانی عێراقی CPT به ماڵپه‌ڕی شارپرێسی راگه‌یاندووه، ده‌وڵه‌تی تورك له‌مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٧وه به‌درێژایی سنوری عێراق‌و توركیا ده‌ستیكردووه به‌دروستكردنی بنكه‌و باره‌گای سه‌ربازیی هه‌ر له‌كێله‌شینه‌وه تا ده‌گاته په‌ره‌خێ‌و بهێرێ له‌زاخۆ، ٦٤ بنكه‌و باره‌گای سه‌ربازیی دروستكردووه.
وتیشی:"له‌مانگی ٦ی ساڵی ٢٠٢٠، له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی (چنگی پڵنگ)و (چنگی هه‌ڵۆ)دا، دوو باره‌گای سه‌ربازیی له‌ده‌ره‌وه‌ی گوندی په‌ره‌خێ له‌سنوری زاخۆ دروستكردووه، به‌ناوه‌كانی (گرێكوخێ‌و چیای خامتیر)، په‌لاماره‌كه‌ی دوێنێش له‌چیای خامتیره‌وه ئه‌نجاندراوه‌و ڕاسته‌وخۆ گوندی په‌ره‌خێ به‌ئامانجگیراوه".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "توركیا ئامانجی ئه‌وه‌یه ژیانی گوندنشینی له‌و ناوچه‌یه نه‌مێنێ گونده‌كان چۆڵبن‌و ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆخۆی دروستبكات، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه توركیا فشار له‌سه‌ر دانیشتوانی گوندی په‌ره‌خێ دروستبكات، ساڵی ٢٠٢١ سه‌ربازانی توركیا چونه ناو ئه‌و گونده‌و ده‌رگا به‌ده‌رگا ده‌گه‌ڕان‌و داوای چۆڵكردنی گونده‌كه‌یان له‌دانیشتوانه‌كه‌ی كرد، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیانكرده‌وه‌و جه‌ختیانكرده‌وه گونده‌كه‌یان جێناهێڵن".
روونیشیكرده‌وه:"له‌كۆی ١١ گوندی ئه‌و ناوچه‌یه ته‌نها گوندی په‌ره‌خێ مابوو چۆڵبكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌دوێنێوه دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ستیانكردووه به‌چۆڵكردنی گونده‌كه، ئه‌وه‌ی دوێنێش ڕوویدا تاوانی جه‌نگه‌و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بێته‌ده‌نگ".
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی رێكخراوی CPT هیچ گه‌ریلایه‌كی په‌كه‌كه له سنووری گوندی په‌ره‌خێدا نه‌بوون.
هـ . ب