نه‌په‌گه‌ پیرۆزبایی له‌ هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌ ئاڤاشین كرد

فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه‌) به‌هۆی چالاكی ٢٦ی ته‌مموز له‌ ناوچه‌ی ئاڤاشین كه‌ له‌ ئه‌نجامیدا ٧ داگیركه‌ر سزادران پیرۆزبایی له‌ هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌و گۆڕه‌پانه‌ كرد.

فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه‌) به‌ بۆنه‌ی چالاكی هه‌ماهه‌نگی گه‌ریلا له‌ ٢٦ی ته‌مموز، كه‌ له‌ هه‌رێمی ئاڤاشین ئه‌نجامیاندا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌.

په‌یامه‌كه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

"٢٦ی ته‌مموز تیمه‌كانی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شه‌هید سه‌رده‌م و شه‌هید ساریا له‌ گۆرشه‌پانی مامڕه‌شۆی ئاڤاشین به‌ شێوازی بۆسه‌دانان چالاكییه‌كی سه‌ركه‌وتووی هه‌ماهه‌نگیان ئه‌نجامدا. یه‌كینه‌ی دوژمنیان خسته‌ ژێر چاودێری خۆیان، به‌ شێوازی هه‌ڵۆ له‌ دوو قۆڵه‌وه‌ لێیاندان، چوونه‌ سه‌ر ته‌رمه‌كانی دوژمن، چه‌كێكی ئێم پی تی -٥٥، ٣ چه‌كی ئه‌ی كه‌ی ٤٧ (كڵاشینكۆف)، ئامێرێكی په‌یوه‌ندی، سه‌ره‌ڕمێك و دوو كڵاوی سه‌ربازی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، ٧ سه‌ربازی دوژمن له‌ناو بران. ئه‌م چالاكییه‌ ئه‌نجامی خۆی پێكا. زۆر گرنگه‌ كه‌ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی مامڕه‌شۆ تیمی گه‌ڕۆكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ تاكتیكی گه‌ریلای سه‌رده‌می نوێیان به‌ شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ به‌كارده‌هێنن و كتوپڕ گورز له‌ دوژمن ده‌وه‌شێنن.

ئه‌م چالاكیه‌ بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی شه‌هیدانمان ئه‌نجامدرا كه‌ له‌ قه‌ڵای به‌رخودانی مامڕه‌شۆ به‌ چه‌كی كیمیایی شه‌هید كران. هه‌ر بۆیه‌ سه‌لمێنه‌ری وه‌فادارییه‌ به‌ شه‌هیدان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بووه‌ به‌جێگه‌ و زۆر واتادار. له‌و چالاكیه‌دا له‌گه‌ڵ سێ سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر هه‌روه‌ها ٤ به‌كرێگیراوی نۆكه‌ری بێ شكۆو كه‌ خیانه‌تیان له‌ گه‌له‌كه‌یان هه‌ڵبژاردبوو، سزادران. ئه‌مه‌ش بووه‌ وه‌لامێكی به‌هێز كه‌ ده‌ریده‌خات له‌ كوردستان هه‌رگیز خیانه‌ت به‌ بێ سزا تێناپه‌ڕێت.

به‌چالاكیه‌كه‌تان جارێكیتر سه‌لمێنرا كه‌ له‌ هه‌موو ناوچه‌یه‌كی كوردستان، به‌ تایبه‌تی له‌ گۆڕه‌پانی ئاڤاشین كاتێك شێوازی شه‌ڕی تیمی گه‌ڕۆك به‌ شێوه‌ی راست و داهێنه‌رانه‌ جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌نجامی لێده‌كه‌وێته‌وه‌. له‌سه‌ره‌تادا تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی شه‌هید سه‌رده‌م و شه‌هید ساریا كه‌ ئه‌م چالاكییه‌ سه‌ركه‌وتووه‌یان ئه‌نجامداوه‌، ئێمه‌ پیرۆزبایی له‌ هه‌موو فه‌رمانده‌ و هه‌ڤاڵانی شه‌ڕڤان له‌ ئه‌یاله‌تی ئاڤاشین ده‌كه‌ین به‌ هۆی پێرفۆرمانس و پرۆفیشناڵیان. به‌ هه‌ستی شۆڕشگێڕی سڵاو له‌ هه‌موو ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ به‌ رۆحی گیانبازی ئاپۆیی به‌شدارییان له‌ هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی هه‌ڵۆكانی زاگرۆس كردووه‌ و سه‌ركه‌وتیان بۆ ده‌خوازین".

هـ . ب