نەپەگە: ٤٥هەمین سالیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد

نەپەگە: ئێمە ٥١هەمین ساڵیادی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و ٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆز دەکەین. بەڵێن دەدەین تا بەجێهینانی ئامانجی سەرکەوتنی شەهیدانمان، لەسەر هێڵی فیدایی بێ ناوبر دڕێژە بە تێکۆشانمان بدەین.

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) وتی: "٤٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان پەکەکە لە ڕێبەر ئاپۆ، گەلی ولاتپاڕێز، بنەماڵەی شەهیدان، دۆستانی خۆشەویستی پارتەکەمان، لە هەموو هەڤاڵانمان و هاوسۆزانی پارتەکەمان پیرۆز دەکەین.

لە ڕاگەیەندراوەکەی نەپەگەدا باس لەم شتانە کرا: "پەکەکە کە لەسەر بنەمای خاوەنداریەتی لە بیرەوەرییەکانی هەڤاڵ حەقی قەرار دامەزرا، ڕاستی شەهیدانی کرد بە هەوێنی بەرخۆدان و هەموو ڕۆژ و مانگ و ساڵیک لە تێکۆشانی ٤٥ ساڵەی پەکەکەدا شەهید دەدات و گەیشتووە بە رۆژی ئەمرۆ. هەر لەبەر ئەوەشە بە پەکەکە دەوترێت پارتی شەهیدان، پارتەکەمان نیوسەدەیە بە پێشەنگایەتی شەهیدانمان بەرێوەدەچیت. ئێمە بە ڕێز و منەتەوە یادی شەهیدە کەرامەتدارەکانمان کە دامەزرێنەر و خاوەنی پەکەکەن دەکەینەوە و دەستنیشانی دەکەین کە لە هەموو بەوارەکانی ژیان و لە هەموو باڕودۆخێکدا لەسەر ڕێگای شەهیدانمان هەنگاو دەنێین".

لە ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی بریارگەی ناوەندی نەپەگە باس لەم شتانە کرا:

پەکەکە و تەڤگەری ئازادی کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆ وەک دیارییەکی گەورە پێشکەش بە مرۆڤایەتی کراوە، ٤٥هەمین سالیادی خۆی پیرۆز دەکات و دەچێتە ناو ٤٦هەمین ساڵی تێکۆشانیدا. پەکەکە بۆ گەلی کوردستان سەرلەنوێ لە دایک بوونەوەیە و بووە بە هیوایەک بۆ هەموو گەلانی چەوساوە، پەکەکە گەلەکەمانی ڕزگار کرد لە کۆشتن و لەناوچوون. ئەو گەلەی کە گەیشتبوو بە ئاستێک کە نکۆڵی لە ناسنامەی خۆی دەکرد، بە تێکۆشانی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ سەر لە نوێ لە دایک بویەوە و بوو بە ڕاستی گەلێک کە بە سەرهەلدان پێش دەکەوێت و بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێت. شەهیدە نەمرەکانمان لە بارودۆخە هەرە قورسەکان و لە شوێنە هەرە سەختەکاندا بە شێوازیکی فیدای خاوەندارییان لە پارتەکامان کرد و پارتەکەمانیان پاراست. بەرخۆدانی مێژوویی پەکەکە کە لەلایەن شەهیدە نەمرەکانمان خۆلقێنداراوە، سنورەکانی کوردستانی تێپەراند و بوو بە هیوای داهاتووی هەموو گەلانی چەوساوە.

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەسەر هێڵی سەرکەوتنی پارتیمان بێ دودڵی بەردەومین

 

ڕۆحی بەرخۆدان و سەرکەوتنی پارتیمان پەکەکە لە کەسایەتی گەریلاکانی ئازادی کوردستان و گەلەکەمان ڕەنگیداوەتەو. تێکۆشانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان تەسلیمی داگیرکەران نەبوو و نوێنەرایەتی میراتی بەرخۆدانی پەکەکەی لە بەرزترین ئاستدا، لەسەر هێڵی شەهیدان بەڕێوەبردووە. ئەو هێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری هێزە هاوبەشەکانی و بە هاوکاری تەکنۆلۆژیا ئەنجامیان داوە، بە پێچەوانەوە لە بەرامبەر پەکەکەوە ئەنجامیان بەدەست نەهێناوە. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ڕۆحی تێکۆشەرانەی هەڤاڵانی هەمیشە زنیدوو کە بە بەرخۆدانیان لە زیندانی ئامەد سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و هێزی ئیرادەی پەکەکەیان بەهەموو ستەمکارانی جیهان نیشان دا. گەریلاکانی ئازادی کوردستان دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تاوانکار وشەڕخوازی تورک کە بە تەقەمەنی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی، بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی، ئەنجامی دەدا، بە ڕۆحی سەرکەوتنی پەکەکە، شکۆترین بەرخۆدانی لە مێژوودا دروستکرد و وەڵامدەرەوەی بوو. گەریلاکانی ئازادی کوردستان سەرەتا لە زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا هەتا باکووری کوردستان بە ڕۆحی بەرخۆدانی پەکەکە کە ڕێبەر ئاپۆ بنیاتی ناوە، و بە ئامانجی داهاتوویەکی ئازاد بۆ گەلەکەمان لەسەر هێڵی سەرکەوتن. پارتیمان بڕیاری داوە بەبێ دوودڵی بەرەو پێش بچێت.

میراتی تێکۆشانی پارتیمان پەکەکە کە بە حەقی قەراران و بەرخۆدانی زیندانی ئامەد دامەزرا، بە فەرماندە عەگیدان و بێریتانان درێژەیدا و بە گیانبازی زیلانان قووڵتر بووەوە. هاوڕیانمان لەیلا ئامەد، یاشار بۆتان، ئاخین موش گابار، دەلیلا گۆیی، سلا فاڕاشین، ڕۆناهی پەنابەر، کۆچەر دۆغان، ڕاپەڕین بۆتان، فیراز زیلان، عەگید جودی، ئاسیا کانیرەش، ئازاد شەڕگەر، ڕۆژبین دێرسیم، هەژار زۆزان، جانشێر ماکو، دڵشێر چیاڕەش .، عەلی شێر ئینتیکام، خەمگین سەرحەد، ڕێدور سیسەر، ئەردەم ئارارات، دڵگەش زیلان گوزەرەش، دێڤریم گارزان، دەستان بۆتان، دیجلە ئایلەم، بێریتان سیسەر، ڕۆژدا ماهیر، ئالا مونزۆر دەمان، ماهیر باشکالە، ڕۆزەرین شەمزینان، دۆگا ڤیان، ئاندۆک عادل، جوان وەلات ، بۆتان ڕاپەڕین و عەگید کۆبانێ کە لەسەر هێڵی شەهیدان تێکۆشانیان کرد، جارێکی تر بە نوێنەرایەتی میراتی تێکۆشانی شەهیدانی هەمیشە ززیندوومان، ڕۆحی تێک نەچووی پەکەکەیان سەلماند. تێکۆشانمان بە ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین کە گورزی قورسیان لە دڵی تاریکی دوژمن وەشاند، بەهەزاران جەنگاوەری ئاپۆیی کە خاون ڕۆحی پەکەکە بوون هێنایە گۆڕەپانەکە. هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان کە لەسەر هێڵی شەهیدان بەردەومە و جیا لەسەر شێوازی ژیانی ئاپۆیی سازش ناکەن، بەدڵنیاییەوە تێکۆشانی گەلەکەمان بەرەو ئازادی وسەرکەوتن دەبەن.

لەسەر ئەو بنەمایە ٥١ ــەمین ساڵوەگەڕی تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ و ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی پارتیمان پەکەکە پیرۆز دەکەین و بەڵێن دەدەین تا ئامانجی سەرکەوتنی شەهیدە نەمرەکانمان بەدەست نەهێنین، لە تێکۆشانی بێ ئەمان لەسەر هێڵی فیدایی بوونی شەهیدان بەردەوام دەبین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازین کە لە ساڵی نوێی تێکۆشاندا دڵیان لەگەڵ پەکەکە لێدەدات و سەرکەوتنی گەورەیان دەوێت."