فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستن (نەپەگە) لەبارەی سەربازە دیلەکانەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"ئۆپراسیۆنی داگیرکەریی دەوڵەتی تورکی پاکتاوکاری چەوسێنەر و داگیرکەر بۆ سەر ناوچەى گارە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە ١٠ی شوبات دەستیپێکرد و لە ١٤ی شوبات تێکشکێنرا و ناچار بوو خۆی بکشێنێتەوە. لە دژی ئەو هەوڵە نامەردانەیە، کە دوژمن خواستی بە شێوەیەکی هەمیشەیی خۆی لە گارە جیێگیر بکات، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە شێوەیەکی مێژوویی بەرەنگارییان کرد و وەڵامی توندیان دانەوە.
هێرشە داگیرکەرییەکە لە دژی ئەو کامپە ئەنجامدرا، کە دیلی هێزە ئەمنیەکانی دەوڵەتی تورکی تیادا بوو، هێرشەکە بە شێوەیەکی خوێنخۆرانە ئەنجامدرا. ئەو کامپە لە ١٠ی شوبات دا لە کاتژمێر ٠٥:٠٠ ی بەرەبەیانەوە لە ئاسمانەوە بە چڕی بۆردومانکرا، دوای ئەوەش لە عەرزەوە بە هەموو جۆرە چەک و تەکنەلۆژیای جەنگیی سەربازی هێرشیان کردە سەر کامپەکە. هێزەکانمان لەو کامپەدا بۆ ئەوەى خۆیان و دیلەکان بپارێزن، لە ژێر بۆردومانێکی چڕدا وەڵامی پێویستییان بەو داگیرکەرانە دایەوە، کە دەیانخواست بڕۆنە ناو کامپەکە و گورزی قورسیان لێدان.
سوپای تورکی داگیرکەر، کە گورزی قورسی لێدرابوو و ناچاربوو هەندێک پاشەکشە بکات، سەرباری ئەوەى دەیزانی ئەو کامپە دیلی تیادایە، بە فڕۆکەى جەنگی جارێکیتر بۆردومانی چڕی کامپەکەى دەستپێکردەوە، بۆردومانە چڕ و قورسەکانیان ٣ رۆژ بەردەوام بوو، هاوکات شەڕی قورس لە دەورووبەری کامپە و ناو کامپە روویدەدا و ئەوەش بووە هۆی ئەوە بەشێک لە ئەندامانی میت، سەرباز و پۆلیسە دیلکراوەکان گیانیان لە دەست بدەن.
سەرباری ئەوەى مرۆڤێکی ئاسایی خاوەن زانیاریی سەربازی ئەوە دەزانێت، کە بە هێرشێکی لەو جۆرە بۆ سەر ئەو کامپە، کەس لەوێدا بە ساخی دەرناچێت، هێرش بۆ سەر کامپەکە بە هیچ شێوەیەک بۆ رزگارکردنی دیلەکان نەبوو، بەڵکو هێرشەکە بە تەواوی بۆ کوشتنی دیلەکان بوو. تاکە بەرپرسیاریی کوشتنی ئەو مرۆڤانە، خولوسی ئاکارە، کە بڕیاری ئەو هێرشەى دا، کە هیچ هەستێکی مرۆڤانەى تیادا نییە.
ئێستا بۆ ئەوی ئەو هێرشەی بەدەر لە هەموو پێوەر و بەهایەکی مرۆڤانە، ئەو هێرشە چەپەڵ و قێزەونە و تێکشاندنی قورسی خۆیان بشارنەوە، بە وتە و بیری درۆزنانە دەیانەوێت راستییەکان پێچەوانە و چەواشە بکەن، بەڵام چی دەکەن با بیکەن ناتوانن راستییەکان بشارنەوە. لە رای گشتیدا ئەوە باش دەزانرێت، کە تاوەکو ئێستا ئێمە هیچ زیانێکمان بە دیلەکانی ژێر دەستمان نەگەیاندووە. هاوکات لەگەڵ بۆردومانی قورس بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و سەرباری هەموو هێرشە قورسەکانی سوپای تورکی داگیرکەر، ئێمە بە هەستیارییەکی گەورەوە دیلەکانی ژێر دەستی خۆمان پاراستووە. ئەوەش گەورەترین نیشانەى ئەو راستیەیە.
کاتێک هێرشی داگیرکەری دەستیپێکرد، ئێمە راگەیاندراوێکمان بۆ رای گشتی بڵاوکردەوەو و رامانگەیاند، ئەو کامپەى هێرشی کراوەتە سەر کامپی دیلەکانە و بە شێوەیەکی چڕ بۆردومان دەکرێت و هێرشی قورسی لەسەرە. سەرباری ئەوەى بنەماڵەى دیلەکان داوایان لە دەوڵەتی تورک کرد دەست لەو هێرشە مەترسیدارەی هەڵگریت، بەڵام دەوڵەتی تورک بە پێداگرییەوە درێژەى بەھێرشەکەی دا، بەڵام دەوڵەتی تورکی فاشیستی بەدەر لە هەموو پێوەرێکی مرۆڤایەتی، بێ ویژدان و بکوژی مرۆڤەکان، بەو کارەى جارێکیتر رووی راستەقینەى خۆی پیشانی هەموان دایەوە. خاوەنی عەقڵییەتی فاشیستە و لە دەرەوەی هەموو پێوەرێکی مرۆڤایەتییە، بە دڵنیایەوە لە بەرامبەر مێژوودا دەبێت حساب بە گەلانی تورکیا بدات.
ئاشکرایە هێرشە داگیرکەرییەکەیان لە ١٠ شوبات تاەوکو ١٤ی شوبات لە گارە بەردەوام بوو، بەرخودانی گەورە لە دژی ئەو هێرشە بەڕێوەچوو و ئەنجامی گرنگی لێکەوتەوە. ئاماری شەڕەکان و دوا ئامار بۆ هەر دوولا، لە ماوەیەکی نزیکدا روون دەبێتەوە و لەلایەن ئێمەوە بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە".
ژ.ت
