نەپەگە: هەڵوێستی فیداییانەى ئاپۆیی سەرمان دەخات

فەرماندەیی بڕیارگەى نەپەگە رایگەیاند، سوپای شەهیدە نەمرەکانی پەکەکە لە تێکۆشانی ئازادیدا بەبێ وەستان رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت. هەر شەهادەتێک، هەر داستانێکی قارەمانانە و هەڵوێستێکی فیداییانەى ئاپۆیی ئێمە سەردەخات".

فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە بۆنەى ١٨ی ئایارەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە:

"ئەوەى بووە هۆی بە حیزببوونی ئێمەى پەکەکە و رۆژ بە رۆژ ئەو بە حیزببوونەمان گەورەتر دەکات، پیرۆزترین بەهاکان دەئافرێنن، ئێمەیان بەم ئاستە گەیاندوە و بە دڵنیاییەوە ئێمە سەردەخات، راستیی شەهیدان و سویای شەهیدە نەمرەکانمانە. رێبەر ئاپۆ لەبارەی دڵسۆزی و شەهادەتی پێشەنگی شۆڕشگڕێی ئینتەرناسیۆنالیستمان هاوڕێ حەقی قەراری دەیوێت "وەک رۆحە شارەواکەى من بوو" و بەوشێوەیە پێناسەی دەکرد، بە بەحیزبی بوون بڕیاری گەورەکردنی تێکۆشانی دا و حیزبی شەهیدان پەکەکەی لەسەر ئەو بنەمایە هێنایە سەر تەختەى مێژوو.

حیزبمان پەکەکە بە رێبەرایەتیی رێبەر ئاپۆ نیو سەدە بە شێوەیەکی بێ ئەمان و بێ پسانەوە تێدەکۆشێت، لە هەر ساڵێک و مانگی  تێکۆشانی خۆیدا شەهیدی داوە و بۆ گەلی کوردستان سوپای شەهیدان، هێڵی بەهێزی شەهیدان و پیرۆزترین بەهاکانی ئافراندووە. پەکەکە لەسەر ئەو بنەمایە بووە حیزبی شەهیدان و لە ژێر فەرماندەیی شەهیداندا تێکۆشانی لە ئەستۆ گرت، بە بڕیار و پێداگری بۆ تۆڵەى شەهیدان و بە دەستهێنانی ئامانجەکانیان، بە ئەرک و بەرپرسیاریی خۆی هەستاوە.

١٨ی ئایار رۆژی شەهادەتی هاوڕێ حەقی قەرارە لە هەمان کاتدا بووە رۆژی شەهادەتی هاوڕی خەلیل چاڤگیون و هاوڕێکانی. هەر کە دۆزی ئازادیمان بەرەو پێش دەڕۆیشت، هەر کە تێکۆشانمان گەورەتر دەبوو، لە هەموو مانگێکدا بە تایبەتی لە مانگی ئایاردا شەهیدی گەورە پێشکەش دەکران، هەموو رۆژێکی مانگی ئایار بە تۆمارکردنی داستانی قارەمانانە بوونە خاوەنی واتایەکی مێژوویی. لەبەر ئەوەش مانگی ئایار وەک ماگی شەهیدان یادی دەکرێتەوە، مانگێکی وەهایە، کە دڵسۆزیمان لەگەڵ شەهیدان بەهێزتر دەبێت، راستیی شەهادەت باشتر تێدەگەین، لە بەرامبەر راستیی شەهیداندا رەخنە لە خۆمان و هەڵوێستەکانمان دەگرین و پێداگری و بە بڕیاربوونمان بۆ بەجێهێنانی ئامانجی شەهیدان گەورەتر دەبێت. وەک شوێنهەڵگران و رێبوارانی رێگای هێڵی شەهیدانی فیدایی، کە سوێندمان خواردووە ئامانجەکانیان بەدی بهێنن، لە ٤٤ هەمین ساڵیادی مانگی شەهیداندا لە کەسایەتیی هاوڕێی حەقی قەرار و شەهیدانی تری مانگی ئایاردا بە رێز و منەتەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە.

سوپای شەهیدە نەمرەکانی پەکەکە لە تێکۆشانی ئازادیدا بەبێ وەستان رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت. هەر شەهادەتێک، هەر داستانێکی قارەمانانە و هەڵوێستێکی فیداییانەى ئاپۆیی ئێمە سەردەخات. لە ٤٥هەمین مانگی شەهیداندا لە ئامەد و تاوەکو مێردین، لە مەتینا تاوەکو ئاڤاشین و لە هەموو شوێنێکی کوردستاندا هاوڕێیانی قارەمانمان بەرەنگاری و بەرخودان دەکەن، بە هەڵوێست و شەڕی خۆیان و بە شارەزایانەترین شێوە نوێنەرایەتییان دەکەن. بە تایەبتی لە گۆڕەپانی مام رەشۆ لە ناوچەى ئاڤاشین، هاوڕێیانمان بە فەرماندەیی هاوڕێ سەرحەد گراڤی چەندین رۆژ لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورکی پاکتاوکار بەرەنگاری و بەرخودانیان کرد، گورزی قورسیان لێدان و لە دامێنەکانی چیای زاگرۆس دا داستانێکی بەرخودانی مێژووییان تۆمار کرد و بووە یەکێک لە ئەڵقەکانی شەهادەت لە بەرزترین واتای مێژووی تێکۆشانماندا. وەک شوێنکەوتوانی شەهیدان ماوەى ٤٤ ساڵە هەرگیز دەستمان لە رێگاکەمان و هێڵی شەهیدان هەڵنەگرتوە و هەرگیزیش دەستی لێهەڵناگرین، لە ٤٥هەمین ساڵی تێکۆشانماندا بە شێوەیەکی کاریگەر بەردەوام دەبین.

وەک هێزەکانی پاراستنی گەلی کوردستان لە ژێر فەرماندەیی سوپای شەهیداندا و بە پێشەنگایەتیی پارتی شەهیدان پەکەکە شەڕ دەکەین وتۆڵەی گەورەی شەهیدان دەکەینەوە، هەموو کات شوێنکەوتەى هێڵی شەهیدان دەبین و لە رێپێوان و رێکردنمان بۆ رێبەرایەتی ئازاد و کوردستانی ئازاد بە هەنگاوەکانمان و بڕوابوونمان بە خۆمان تێدەکۆشین، هەموو رۆژێک زۆر زیاتر خاوەنداری لە یادیان دەکەین و سەرکەوتن تاجدار دەکەین. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە جارێکیتر یادی شەهیدەکانمان بە رێز و منەتەوە دەکەینەوە و بەڵێنی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە هەرگیز بۆ پاراستنی ژیانە هێژاکەیان و یادیان هیچ سازشێک نەکەین".

ژ.ت