نەپەگە: پیلانگێڕی بە تەواوەتی تێکدشکێندرێت

فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە رایگەیاند، تێکۆشانیان کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی بەڕێوەدەچێت، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت و ئەوەشی خستەڕوو، "ئیتر ئاشکرا بووە کە پیلانگێریی بە تەواوەتی تێکدەشکێندرێت".

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) راگەیەندراوێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، کە گەریلاکانی ئازادی لێپێجینەوە و حیسابپرسینەوە لە هەموو هێرشێک بۆ سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەل دەکەن و لەئێستا بەدواوەش چی دەبێت با ببێت لێپێچینەوەی لێدەکەن.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە بەرامبەر ئافرێنەری تێکۆشانی ئازادیمان، رێبەرمان، رەنجدەری گەورە و شەڕڤانی گەورەی راستی رێبەر ئاپۆ، لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لە دژی گەلی کورد کرا. ئێمە ئەو هێرشەی پیلانگێریی بە توڕەیی زۆرەوە شەرمەزار دەکەین. هاوڕێیانمان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان کە دڵسۆزی رێبەر ئاپۆ و راستی کوردی ئازادن کە لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا بەرجستە بووە، لە دژی هێرشی نەگریس و شوومی پیلانگێڕی، جەستەی خۆیان کردە قەڵغان. شەهیدانی گیانبازمان کە بە دروسمی 'ئێوە ناتوانن رۆژی ئێمە تاریک بکەن' بە دەوری رێبەرمانەوە سەنگەرێکی ئاگرینیان دروستکرد و لە کەسایەتی ئەوانیشدا هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیمان بە رێز و پێزانینەوە بە بیردەهێنینەوە.

وەک هەموو جیهان شایەت و گەواهیدەریەتی؛ رێبەر ئاپۆ گەلی کوردی لە خۆڵەمێشی خۆیەوە سەرلەنوێ ئافراندەوە، کردیە خاوەن وشیاری، هێز و بڕوا، بە رێکخستنی کرد و گەیاندیە ئاستی گەلێکی وڵاتپارێز کە تێدەکۆشێت و لە پێناو ئازادیدا سڵ لە هیچ قوربانیدانێک ناکاتەوە. رێبەر ئاپۆ شۆڕشی ژیانەوەی گەلی کوردی پێکهێنا، ئایدۆلۆژی، بزوتنەوە و راستی ژنی ئازادی خوڵقاند کە وەک شۆڕش لەناو شۆڕشدا پێناسە دەکرێت. ئەوە کاریگەری کردە سەر تەواوی کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان. هێزەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەژموونگەراکە دەیانەوێت بەر بە راستیی ئازادی رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بگرن، بێ بەزەییانەترین، دڕندانەترین و نامەردانەترین پیلانگێڕیی مێژووی مرۆڤایەتیان ئامادەکرد. دوای چەندین پیلانگێڕی و هێرشی قڕکردن کە لەماوەی سەدەی رابردوو لە گەلی کورد کرا، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩دا پیلانگێڕی نێونەتەوەییشیان ئەنجامدا، بەو جۆرە فەرمانی کوشتنی کوردانیان واژۆکرد و خستیانە بواری جێبەجێکردنەوەوە. لەبەر ئەوە رێبەر ئاپۆ ١٥ی شوباتی وەک رۆژی قڕکردنی کوردان پێناسە کرد. گەلەکەمان و بزوتنەوەکەمان هەموو رۆژێکی ١٥ی شوبات وەک لێپرسینەوە لە خۆی، چارەسەرکردنی کەموکورتیەکانی خۆی، نیشاندانی راستی پیلانگێڕان، بینینی هێرشەکان بۆ سەر هەبوون و ئازادی ئێمە و بڕیارداری لەسەر تێکۆشانی گەورە لە دژی خۆیان، پێشوازی دەکات.

رێبەر ئاپۆ بە بەرخودانی گەورەی ٢٥ ساڵە لە بەرامبەر سیستمی ئەشکەنجەی ئیمراڵی، بە هەڵوێستی ئازادیی مێژوویی، بە پشوودرێژیی سەرووئاسایی، بە رێگە و رێبازی تێکۆشانی سەردەمیانە، هێرشی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی پوچەڵ کردەوە. گەلە وڵاتپارێزەکەمان و پارتەکەمان پەکەکە بە دەوری رێبەر ئاپۆوە کۆبوونەوە، لە هێڵی ئاپۆییدا پێداگرییان کرد، بەم جۆرە تێکۆشان. ئەم تێکۆشان و بەرخودانەی ئیمراڵی هەموو لێکدانەوە چەپەڵەکانی لەسەر گەل و بزوتنەوەکەمان تێکشکاند، پیلانگێڕانی بەزاند. هێرشی پیلانگێریی نێونەتەوەیی و پیلانگێڕان ویستیان نکۆڵی لە مافی ئایندەی ئازادی رێبەر ئاپۆ و گەلی کورد بکەن، لە مێژوودا بیانسڕنەوە. رێبەر ئاپۆش یەک لە گەورەترین هەنگاوەکانی پارادایمیی مێژووی مرۆڤایەتی هەڵگرت، جێگرەوەی پێشکەش کرد و بووە رێبەرێکی گەردوونی. ئەندێشەکانی رێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ لە کوردستان، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان وەک پاڕادایمی چارەسەر، دیموکراتیک و ئازادیپارێز کاریگەر لە سەر ژنان، گەنجان و گەلانی چەوساوە دروست کرد. ئیتر مسۆگەر بووە کە پیلانگێڕان ناتوانن رەوتی ئازادیی مێژوویی رێبەر ئاپۆ، پەکەکە و گەلی کورد بوەستێنن، تێکۆشانمان کە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی بەڕێوەدەچێت بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت و پیلانگێری بە تەواوەتی تێکدەشکێندرێت.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستانیش لەبەر ئەو راستیە، خۆیان وەک سوپای گیانبازی رێبەر ئاپۆ پێناسەکرد، خۆیان بە رۆحی گیانبازی ئاپۆیی بەهێز کرد، رێبازی ژیانی ئاپۆییان بۆ خۆیان بە بنەما گرت و خۆیان بە گوێرەی ئەوە رێکخست. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە سود، بڕوا، ئیرادە، رۆح، رێباز، هاوسەنگی و ئافرێنەری خۆیان لە رێبەر ئاپۆ وەردەگرن، بۆ هەڵوەشاندنەوەی پیلانگێڕی و ئافراندنی داهاتووی ئازاد خۆیان بەخت دەکەن. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە لە ساڵی ٢٥ەمینی پیلانگێڕیدا لە ئەیالەتەکانی باکووری کوردستانەوە تا هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە هەموو شوێنێک بە شێوەیەکی گیانبازی خۆڕاگری دەکەن، بە چالاکی مێژووی هاوڕێ رۆژهات و ئەرداڵ ئەو رۆحەیان گەیاندە بەرزترین ئاست. هەمان ئەو رۆحە لە زاپ، مەتینا و خواکورک گۆڕدرا بۆ ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی گەریلایەتی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک، تێکۆشانی ئێمەی گواستەوە بۆ قۆناغێکی نوێ. گەریلاکانمان کە سوپای گیانبازی رێبەر ئاپۆن، وەک ئەوەی تائێستا ئەنجامیانداوە، لەئێستاش بەدواوە بێ دوودڵی لە سەر هێڵی ئاپۆیی بە رۆحی گیانبازی تێکۆشان، دڵسۆزی خۆیان بۆ رێبەر ئاپۆ بەهێزتر دەکەن، پاڕادایم و ئایدۆلۆژیای رێبەر ئاپۆ تاکۆتایی قەبوڵ دەکەن و دەیکەن بە کردار. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان وەک چۆن لێپێجینەوەیان لە هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر رێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان کردووە، لە کوێوەدەبێت با ببێت لە هەر هێرشێک دەکەن کە لە ئێستا بەدواوەش بە رۆحی گیانبازی لەیلا، ئاخین، رۆژهات، ئەرداڵ، رزگار و سەرخۆبوون لێپێچینەوەی لێدەکەن.

وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەو بڕوا، تێگەیشتن و بەو رۆحەوە ئێمە پێداگری خۆمان دەردەبرین، کە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەڵدەوەشێنینەوە، لەپێناو مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی رێبەرمان هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتیەکمان بەجێدەگەیەنین. هیوای سەرکەوتن بۆ هاوڕێیانمان کە لە هەموو گۆڕەپانەکان لە دژی پیلانگێری بە گیانبازییەوە تێدەکۆشن، هەروەها بۆ دۆستمانمان و گەلە وڵاتپارێزەکەمان دەخوازین".

هـ . ب