فەرماندەیی بڕیاڕگەی ناوەندی پاراستنی گەل، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پەیامێکی بۆ فەرماندار و شەڕڤانانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی هەنارد؛ لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنەدا بە لایەنیکەمەوە ٦١ داگیرکەر سزادراون.
ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:
"پێش هەموو شتێک هاوڕێیانمان سەرخۆبوون و ڕزگار چاوڕەش بە حورمەت وڕێزدارییەوە بە بیردێنینەوە، کە بە ڕۆحی گیان فیدایی ئاپۆیی و بوێرییەکی مەزنەوە، بەشداری ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکەی شەهید هەڵمەت دێرەلوک بوون و بە قارەمانە شەڕیانکرد و شەهید بوون. بەڵێنی خۆمان بۆ شەهیدانی دڵسۆز، فیدایی، ئامانجەکانیان و خاوەنداریکردن لە بڕیاڕەکانیان، لە کەسێتی هەڤاڵ سەربەخۆبوون و ڕزگاردا، دوبارەدەکەینەوە.
ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید هەڵمەت، کە لە ١٢ی کانوونی دووەم لە زاپ ئەنجامدرا، گورزێکی کوشەندە بوو لە سوپایی داگیرکەری تورک وەشێندرا، لە مێژووی تێکۆشانماندا بووە ئۆپراسیۆنێکی شۆڕشگێڕی سەرکەوتوو، کە ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیستی هەژاند. بە روحی فیداییانەی ئاپۆیی، بە ڕێبازی بە گوڕ و لە ناکاو، لەو شاخەی دوژمنی تێدا جێگیر بوون لەناوبران، ٦١ داگیرکەر سزادران و بە دەیان چەک و کەرەستەی سەربازی دەستیان بەسەردا گیرا، کەرەستە ماوەکانی تریش سوتێنرن ولەناو بران. ئەمە نیشانەی سەرکوتوویی ئۆپراسیۆنەکەیە، ئۆپراسیۆنی شەهید هەڵمەت دێرەلوک چالاکیەکی زۆر سەرکوتووی ئەم ساڵانەیی دوایی بوو. ئەم ئۆپراسیۆنە بە گیان فیدایی ئاپۆیانە، ڕۆحی شەڕ، جێبەجێکرنی تەکتیکی زۆر بەرزی گەریلایی ئەنجامدرا. ڕێبازی لێدان ولێهاتوانە، لە ئاستیکی بێهاوتابوو.
لە هەمان کاتدا، سەرکەوتنێکی گرنگە، کە ئۆپراسیۆنەکە سات بە سات تۆمارکرا، حەقیقەتی شەڕ و داگیرکەرە سزادراوەکان هەمووی دەرکەوت. لە سایەیی ئەمەوە، وێڕایی ئەوەی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست و سوپایی تورک هەوڵیاندا، ئەنجامەکانی ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕێکە بشارنەوە، درۆکانی شەڕی تایبەت ئاشکرا کران.
لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە ئیستاوە ئەوە ئاشکرابوو، لە ڕووی تیکۆشانەوە نابێتە ساڵیکی ئاسایی، ئاشکرایە کەوتووینەتە ناو قۆناغێکی مێژووییەوە. دەسپێکی ساڵی نوێ بە ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوویی شۆڕشگێڕیی لەم جۆرە، ڕێگەیی تێکۆشانی ساڵی داهاتوو و سەرکەوتنی دیاریکردووە.
لەسەر ئەم بنەمایە، هەموو فەرماندار و شەڕڤانانێکە بەشداری ئۆپراسیۆنی شەهید هەڵمەت بوون وئەو هەڤالانەی لە هەربەشێکی ئەم ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕیەدا تێکۆشانیان کردووە، بە هەستی شۆڕشگێرانەوە سڵاو دەکەین، لە ناخەوە باوەڕمان بەوە هەیە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنن و هیوایی سەرکەتنیان دەخوازین".