نودا: تێکشکاندنی سیاسەتی پاکتاوکردن لە ئیمرالی دەستپێدەکات
هێڤی نودا ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری کەژەکە ڕایگەیاند، تێکشکاندنی سیاسەتی پاکتاوکردن و جینۆساید لە ئیمرالی دەستپێدەکات و وتی: "بە ئازادیی جەستەیی رێبەرەکەمان ئازادی و چارەسەری بەدی دێت".
هێڤی نودا ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەری کەژەکە ڕایگەیاند، تێکشکاندنی سیاسەتی پاکتاوکردن و جینۆساید لە ئیمرالی دەستپێدەکات و وتی: "بە ئازادیی جەستەیی رێبەرەکەمان ئازادی و چارەسەری بەدی دێت".
هێڤی نودا ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کەژەکە سەبارەت بە گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) کرد و هێڤی نودا لە سەرەتای قسەکانیدا لە کەسایەتیی ئەندامی ئەنجومەنی پاژک بێریڤان زیلان، ژیان ئامارگی، ڕۆژدا، کارکەر و دۆغان دا بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانی کردەوە و ڕایگەیاندا، بە دڵسۆزییەوە یادی شەهیدان بەرز و زیندوو ڕادەگرین. هەروەها سڵاوی لە شەڕڤانان و فەرماندەکانی هەپەگە و یەژاستار کرد، کە شەڕێکی قورس دژی داگیرکاریی بەڕێوەدەبن و یەک لەسەر یەک گورز لە دوژمن دەدەن و دوژمن تێکدەشکێنن.
'چەوساوەکان لەگەڵ ئاکەپە لە یەک کەشتیدا نین'
هێڤی نودا باسی لەوە کرد، کێشەی کورد چارەسەرنەکراوە و واقیعی گەلانی تورکیایە، کە بەڕێوەبەریی دەوڵەت لە قەیران و داڕماندایە و بەو هۆیەوە بێچارەیی و هەژاری سەپێنراوە. هێڤی نودا وتیشی: "دەوڵەت هیچ لاوازییەک لە بەرامبەر واقیعی کوردی ئازاد قبوڵ ناکات، بەڵکو کار بە سیاسەتی شەڕ دەکات و زیاتر پەنا دەباتە بەر توندوتیژی و دژواری، بەڵام بەوە لاوازتر دەبێت. سەرباری ئەوەش ئەردۆغانی فاشیست و ڕژێمەکەی دەڵێن، 'ئێمە لەسەر هەمان کەشتیداین' و هەوڵ دەدەن لەم دۆخەدا گەلی کورد و گەلانی تورکیا و چینە چەوساوەکان و بەتایبەتی ژنان و منداڵان سەرکوت بکەن، بەڵام ئێمە لەسەر هەمان ڕێگا نین و ئێمە لەسەر هەمان کەشتیدا نین. کەشتیی فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە پڕە لە شەڕی پیس و تایبەت، نەتەوەپەرستی، مەزەبپەرەستی، بێئەخلاقی، درۆ، پیلانگێڕی، دەستدرێژی و مشکەکانی نەزانی و جەهالەت. لە هەموو شوێنێک ئەو کەشتییە کون کون بووە. مرۆڤە چەوساوە و ستەمدیدەکان، گەل و ژنان لەم کەشتییەدا نین. هەرچۆنێک بێت، بەڵام هەوڵ دەدەن بە شەڕی تایبەتی چڕکراوە و توند کەش و هەوایەک دروست بکەن، کە گوایە هەموو کەسێک لەسەر هەمان کەشتیدایە و ئەگەر کەشتییەکە نقوم بێت هەموو کۆمەڵگەش لەگەڵی نقوم دەبێت!، بەڵام ئەوە ڕاست نییە".
'لە ڕووی مادی و مەعنەوییەوە بە بێ کۆنتڕۆڵ هێرش دەکەن'
هێڤی نودا ئاماژەی بەوەدا، تاوانی بارهەڵگرەکانی جەنگیز هۆڵدینگ لە دێرک، دۆخی حکومەتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە بە شێوەیەکی ڕوون و بەرچاو بۆ هەموان دەخاتەڕوو و وتی: "هەر چۆن ئەو دوو بارهەڵگرە مرۆڤەکانیان لە گۆڕەپانەکاندا کرد بە ژێرەوە، دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپەش بەو شێوەیە کۆمەڵگە دەکەن بە ژێرەوە، بەهاکانی کۆمەڵگە، مرۆڤایەتی و ئەخلاق و هەموو جوانییەکانی مرۆڤایەتی دەکەن بە ژێرەوە و پێشێلی دەکەن. هەر خۆی کاتێک مرۆڤ سەرنج دەخاتە سەر بە چۆنیەتیی ڕوودانی ئەم ڕووداوە، ئەوەی بۆ ڕوون دەبێتەوە، کە ئەوە وەک ڕووداوێک نییە، ئەوەندەی لە ڕووداوێکی رێکخراو دەچێت ئەوەندە لە ڕووداو ناچێت.
دەوڵەتی تورک کە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا و ئامێدی تەنگاو بووە و تووشی کێشە بووە، لە هێز کەوتووە، بۆیە نایەوێت هیچ بەربەستێک لە بەردەم خۆیدا ببینێت. هەر چۆن لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا لە دژی ئەو گەریلایانە، کە بە ئیرادە و ورەیەکی زۆر گەورەوە بەرگری دەکەن، چەکی کیمیایی بە شێوەیەکی بێ پێوەر و بێ‌سنوور بەکار دەهێنێت، لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە بە بێ کۆنتڕۆڵ و بێ‌سنوور هێرش دەکاتە سەر کۆمەڵگا و دەیەوێت بڵێت: 'لە بەرامبەرمدا مەوەستن، وەک بارهەڵگرەەى جەنگیز هۆڵدینگ، لێتان دەدەم و دەتانکەم بە ژێرەوە'. فاشیزمی ئاکەپە - مەهەپە کە لە چیاکانی کوردستان هێز و چەکی بێ‌سنوور و بێ کۆنتڕۆڵ و بێ پێوەر بەکاردەهێنێت، لە هەوڵی ئەوەدایە لە شارەکانی کوردستانیش دا بە شێوازی جیاواز ئەو تاوانانە ئەنجام بدات. بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەی گەلەکەمان دەکەم، کە لەو هێرشەدا، بە ناوی "ڕووداوی هاتوچۆ" گیانیان لەدەستدا، هیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران دەخوازم و داوا لە گەلەکەمان دەکەم، کە لێپرسینەوە لەو کۆمەڵکوژییە بکەن و بەرامبەر هێرشانەی ئاکەپە هۆشیار بن".
'تابتوانن هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌رده‌وام بن'
ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ژه‌كه هێڤی نودا رایگه‌یاند، كه حكومه‌تی ئاكه‌په-مه‌هه‌په وایلێهاتووه كه ئیتر ناتوانێت درێژه‌بدات و وتی، "وه‌ك رێبه‌ر ئاپۆ به‌ر له چه‌ند ساڵ وتیبوو، به‌ڕێوه‌چوون به‌م شێوازه بێ ئه‌نجامه. به‌م جۆره كه رێبه‌رمان به‌ر له چه‌ند ساڵ پێشبینی كردبوو، سیاسه‌ته‌كانی هێرشی ئاكه‌په له سه‌ر گه‌لی كورد و بزوتنه‌وه‌ی ئازادی هه‌ر وه‌ها ئامانجی بۆ هه‌ژمۆنخوازی هه‌رێمی، باجی گه‌وره‌ی پێده‌دات. به‌ڵام وه‌ك كاردانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری، باش ده‌زانێت كه وه‌ستان بۆ ئه‌و به واتای له‌ناوچوونه، هه‌ر بۆیه وه‌ك بارهه‌ڵگرێكی شه‌ڕ تا ده‌توانێت لێیده‌خوڕێت. له‌و رێگه خوێناوییه‌دا جۆرێك رۆیشتووه كه چیتر گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نییه. له‌به‌ر ئه‌وه به شێوه‌یه‌كی هه‌وسار پچڕا‌و هێرش ده‌كاته سه‌ر ده‌وروبه‌ر و ئه‌وه‌ش بۆخۆی به رێگه‌چاره‌ی سه‌ره‌كی داده‌نێت. تاوانی شه‌ڕ، تاوانی ئه‌خلاقی، مرۆڤی، مادی و مه‌عنه‌وی زۆر تاوانی گه‌وره ده‌كات و ئیتر ناتوانێت ئه‌وانه بشارێته‌وه. سه‌رنج بده‌ن ئه‌و كادرانه‌ی به ساڵان به‌ده‌وری خۆیه‌وه كاری پێده‌كردن ده‌گۆڕێت. له سه‌رۆكی میت تا سه‌رۆكی فه‌رمانده‌یی گشتی هه‌موویان هاوبه‌شی ئه‌و تاوانه‌ن، هه‌ر بۆیه ده‌یانه‌وێت ئه‌و هاوبه‌شییه‌یان تاكۆتایی درێژه پێبده‌ن".
'ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له ئیمراڵی ده‌ستیپێكرد بڵاوده‌بێته‌وه'
هێڤی نودا رایگه‌یاند، كه رژێمه‌كه هه‌وڵ ده‌دات به هێرشی هه‌مولایه‌نه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه و به‌م جۆره درێژه‌ی پێدا، " سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێرشه ههمهلایهنانهش ئه‌شكه‌نجه‌ی گۆشه‌گیری دژواری سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆیه. ئه‌و سیاسه‌ته له‌وێ ده‌ستیپێكرا و ده‌بێته سیستم، به‌پێی ژیان، سیاسه‌ت، ستراتیژی سه‌ربازی و تاكتیكهكان رێكده‌خات و بهسیستمیان ده‌كات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ رێبه‌رێكی سۆسیالیستی مرۆڤایه‌تی بنده‌ست و رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كورده، هه‌ر هێرشێك له دژی ئه‌و به واتای هێرشه بۆ سه‌ر كوردان و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی. بێگومان له‌به‌ر به‌هۆی پێداگری و پێشه‌نگایه‌تی له تێكۆشانی ئازادی ژن‌دا، هه‌روه‌ها به واتای هێرشه بۆ سه‌ر ژنان. خۆی له خۆیدا هه‌موو كه‌سێك ده‌یبینێت كه هێرشی به‌و جۆره‌ی سه‌ر كوردان، ژنان و مرۆڤه دیموكراته‌كان چه‌نده دژوار كراون. له‌به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ی گۆشه‌گیری قورس، به‌هیچ جۆرێك هیچ هه‌واڵێك له رێبه‌ر ئاپۆ نازانرێت، به‌ڵام ئێمه باش ده‌زانین كه به شێوه‌یه‌كی گه‌وره خۆڕاگری ده‌كات. گۆشه‌گیری دژوار، سزای زیندانی تاكه‌كه‌سی له ناو زیندانی تاكه‌كه‌سی ئه‌و راستیه به شێوه‌یه‌كی به‌رجسته نیشان ده‌دات. ئه‌مه به‌و واتایه دێت كه رێبه‌ر ئاپۆ له هه‌ست، رامان و جه‌سته‌دا شكست ناهێنێت. گهریلاكانیشمان هێز له‌وه‌وه وه‌رده‌گرن و له دژی دوژمن رۆح و تێگه‌یشتن له‌وه شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
شكستهێنانی ئه‌و سیاسه‌ته قڕكارییه بۆ كوردستان و هه‌رێمه‌كه‌مان زۆر گرنگه، یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه. شكستپێهێنانی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی قڕكاری له سه‌رچاوه‌ی خۆی واته له ئیمراڵییه‌وه ده‌ستپێده‌كات و به ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ پۆل پۆل وه‌ك ئازادی و چاره‌سه‌ری بڵاوده‌بێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه بۆ كوردان زۆر گرنگه كه رووی له ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌رمان بێت، كاره‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌ڕێوه ببات، پاڕادایمی رێبه‌رایه‌تی تا له‌ده‌ستیان دێت بڵاوبكه‌نه‌وه، به مرۆڤایه‌تی بناسێنن".
درێژەی هەیە
ژ.ت / هـ.ب