نوێنەرایەتی هەدەپ لە باشوور: دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیریەکانی سەر عەبدۆڵلا ئۆجالان بهێندرێت

نوێنەرایەتی هەدەپ لە باشووری کوردستان گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزار کرد و لە دژی گۆشەگیریەکان داوای بەهێز کردنی تێکۆشان و یکێتی کرد.

نوێنەرایەتی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان (هەدەپ) لە باشووری کوردستان ئەمرۆ لە شاری هەوڵیر سەبارەت بە گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەیاننامەیەکی بلاوکردەوە. نوێنەرایەتی هەدەپ لە بەیاننامەکەدا وتی: "ئێمە بە هیچ شێوەیەک گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆڵلا ئۆجالان قبول ناکەین. داوا لە گەلی کورد دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریەکان لەهەموو گۆرەپانێک تێبکۆشن. گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد واتا گۆشەگیری لەسەر تەواوی گەلی کورد".

بەیاننامەکە لەلایەن نوێنەرایەتی (هەدەپ)ی باشووری کوردستان ئاگر گۆنەشەوە خوێندرایەوە، گۆنەش لە بەییاننامەکەدا وتی: "ئێمە گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەر ئۆجالان کە لەلایەن دەولەتی تورکەوە فەرزکراوە، بە توندی شەرمەزار دەکەین.  گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئۆجالان گۆشەگیرکردنی تەواوی گەلی کوردە. ئێمە داوا لە دەسەلاتدارانی دەولەتی تورک و حکۆمەتی ئاکەپە-مەهەپە دەکەین کە واز لە سیاسەتی لەناوبردنی گەلی کورد و گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆللا ئۆجالان بهێنن".

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا گۆنەش وتی: "بۆ ئەوەی دەولەتی تورک ناچار ببێت کۆتایی بە گۆشەگیریەکان بهێنێت، دەبێت گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە بەرامبەر گۆشەگیریەکانی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدۆللا ئۆجالان سەرهەلبدات و تێبکۆشێت.